به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: لە ڕووی شەرعەوە تاوانبار نابیت بە کەسێک بڵێی دایە و دایکی ڕاستیی خۆیشت نەبێت، بەڵام ئەوەیە بەو تەنها بەدایکزانینە، حوکمەکانی دایکایەتی ناگوێزرێتەوە بۆی، بۆ نمونە ئەگەر ئەو گەنجە یاخود پیر نەبوو نادروستە دەستت لە دەستی بکەوێت یان باوەشی پێدا بکەیت! یان لەگەڵی بە تەنیا کۆبیتەوە، یاخود ئەو لەچکی خۆی لابەرێت لە ئامادەیی تۆدا! ئەمانە لە کاتێکدا تۆ باڵەغ و پێگەیشتوو بیت. بەڵام دەکرێ لەگەڵ منداڵەکانی ئەو لەگەڵی دانیشیت و هاتوچۆ بکەیت. خۆ ئەگەر پیرە و بەساڵاچووە ئاساییە دەستماچکردن و سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵی. ئامۆژگاری دایکیشت دەکەین بەوەی لەخوا بترسێ و مافی ئێوە بدات لە دایکایەتی، چونکە گوناهێکی گەورەیە بێبەشکردنی منداڵ لە سۆزی دایکایەتی، لە کاتێکدا خوای گەورە ئەو بەزەییە زۆرەی داوە بە دایکان بەڵام دایکی تۆ خۆی لێ بێبەش کردووە.. ئامۆژگاری تۆیش دەکەین بەوەی ئەگەرچی دایکت لەگەڵت خراپ بێت پاساوت نادات تۆ خراپ بیت لەگەڵی، خراپەش بە خراپە چارەسەر ناکرێت، لەبەرئەوە ڕەفتاری باش و کردەوەی چاکەی زۆری لەگەڵ بکە بەڵکو ئەویش هۆشێکی بەبەردا بێتەوە و باوەشی سۆزی خۆیت بۆ بکاتەوە. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.