به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ئێمه له‌به‌رئه‌وه داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی وشه‌ی(مسخ)مان کرد لێتان چونکه وتمان نه‌وه‌ک لێتان هه‌ڵه بووبێ و مه‌به‌ستان پێ وشه‌ی(فسخ) بووبێت. (مسخ) وه‌کو ئێوه ئاماژه‌تان پێکردووه به مانای ئه‌وه دێت که‌سێک له مرۆڤیی خۆیه‌وه له نه‌وه‌ی ئاده‌مه‌وه بگۆرێت بۆ گیاندارێکی تر یاخوود بێگیانێک.. ئه‌م گۆڕینه له ئوممه‌تانی پێش ئێمه هه‌بوون و کۆمه‌ڵێک له نه‌وه‌ی جووله‌که بوون و خوای گه‌وره کردنی به مه‌یموون ولَقَدْ عَلِمْتُم الذِينَ اعتَدَوْا منْكُمْ فِي السَّبْتِ فقُلنا لَهُمْ كونوا قِردةً خاسِئين[البقرة:٦٥] یاخوود بوون به به‌راز قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللّهِ مَن لَّعَنَهُ اللّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ أُوْلَـئِكَ شَرٌّ مَّكَاناً وَأَضَلُّ عَن سَوَاء السَّبِيلِ[المائدة:٦٠].. به‌ڵام له دوای هاتنی ئیسلامه‌وه شتی وه‌ها نه‌بووه هه‌تاوه‌کو ئێستا به تایبه‌تیش له ناو موسوڵمانان، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ له زانایان قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه به زیاده و بێهووده ده‌بینن، باشتر وایه موسوڵمان خۆی پێوه خه‌ریک نه‌کات، ئه‌گه‌ر ڕووی دا ئه‌و کاته زانایان فه‌توایان ده‌بێت له‌سه‌ریان.. به‌ڵام هه‌ندێ زانای تر باسیان لێوه کردووه، وه‌کو سیندی له شه‌رحی سوننه‌نی نه‌سائیدا ده‌فه‌رموێ"والحاصل أن حديث أن الممسوخ لا يبقى أكثر من ثلاثة أيام صحيح." واته/ به‌هه‌ر حاڵ فه‌رمووده‌ی ئه‌وه‌ی که باسی مه‌سخکراو ده‌کات که له سێ ڕۆژ زیاتر ناژی، دروسته. قورتوبیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له ته‌فسیره‌که‌ی وته‌یه‌کی ئیبن عه‌باسی هێناوه-خوا لێی ڕازی بێت- که"لم يعش مسخ قط فوق ثلاثة أيام ولم يأكل ولم يشرب ولم ينسل" واته/ مه‌سخکراو هه‌رگیز له سێ ڕۆژ زیاتر نه‌ژیاوه و نه‌یخواردووه و نه‌یخواردۆته‌وه و وه‌چه‌شی لێ نه‌بووه.. (البجريمي) وته‌یه‌کی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر هه‌مووی بوو به به‌رد یان بێگیانێک یاخوود نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی، ئه‌وه حوکمی وه‌کو مردوو ده‌بێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پیاوه‌که بوو ئه‌وا ژنه‌که‌ی وه‌کو عیدده‌ی ژنێک ده‌کات که مێردی مردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببووه گیاندرێک به‌ته‌واوی یان نیوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی، ئه‌وا حوکمی مردنی بۆ ناکرێ به‌ڵكوو وه‌کو جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر(وه‌ک ته‌لاق یان فه‌سخ)، ئه‌و کاته وه‌کو عیدده‌ی ژنێک ده‌کات که مێردی ته‌ڵاقی دابێ یان خۆی فه‌سخی لێ کردبێ. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به بڕیاری قازی و دادگای شه‌رعی ده‌بێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.