به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر پیاوێک خێزانه‌که‌ی سێ جار دانه دانه ته‌ڵاق دا و ئافره‌ته‌که‌ش دووگیان بوو(الحامل)، ئه‌وه به ڕێکه‌وتنی زانایان ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتووه و ئیتر ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌واوی حه‌رام ده‌بێت له‌و پیاوه و بۆی نییه جارێکی تر بیخوازێته‌وه مه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که جارێکی تر شوویه‌ک بکات و پاشان ته‌ڵاق بدرێته‌وه.. هه‌رچی چاوه‌ڕوانیشی بۆ شووکردنه‌وه‌یه(العدة)، هه‌تا ئه‌و کاته‌یه سکه‌که‌ی داده‌نێت و منداڵه‌که‌ی ده‌بێت.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوأولات الأحمال أجلهن أن يضعن حملهن[الطلاق: 4]. واته/ ئه‌وانه‌ی که دووگیانن چاوه‌ڕێیان هه‌تا ئه‌و کاته‌یه سکه‌که‌یان داده‌نێن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.