به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه باست كردوون هه‌ردوكیان مافیان له‌سه‌رت هه‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌نابت كه‌مێك خۆت ماندوو بكه‌یت ده‌توانیت دڵی هه‌ردووكیان ڕازی بكه‌یت، ودڵیان نه‌یه‌شێنیت، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكت میوانه له لاتان ئه‌وه زۆر پێویسته تۆیش و مێرده‌كه‌یشت زیاتر دڵی رِاگیر بكه‌ن، و رِێزی لێ بگرن، و خواسته‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن. وه ئه‌وه‌ی بۆ مێرده‌كه‌تی ده‌كه‌یت ده‌بێت به‌زیاده‌وه بۆ دایكتی بكه‌یت و ڕِێزی زیاتری لێ بگریت ، وه ئه‌گه‌ر دڵی بیه‌شێنیت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه تاوانبار ده‌بیت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.