به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین له خێزانت جیا بیته‌وه، چونکه به‌و باسه‌دا دیاره خێزانت چاکه‌ی له‌سه‌رت هه‌یه و قوربانی داوه له پێناوی ڕزگاری تۆ له قه‌رزاری، قه‌رزاری سه‌ختیش ده‌ردێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) داوای په‌نای له خوا کردووه تووشی نه‌بێ"...وأعوذ بک من غلبة الدين وقهر الرجال" . خوای گه‌وره‌ش پێمان ده‌فه‌رموێ: فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا[النساء:١٩]. واته/ ئینجا ئه‌گه‌ر به‌هۆی لاسارییانه‌وه ژیان له‌گه‌ڵیاندا نه‌ده‌گونجا ددان به‌خۆتاندا بگرن و ئێوه هه‌رچاك بن فعسى أن تكرهوا شيئا ويجعل الله فيه خيرا كثيرا چونكه گه‌لێ شتی واهه‌یه ئێوه خۆشتان لێنایه، كه‌چی خوا خێر‌و چاكه‌یه‌كی زۆری تیا داناوه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ" خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لِأَهْلِهِ، وأَنَا خَيْرُكُمْ لِأَهْلِى" ئه‌بوو داوود. . ئه‌وه‌ش که تۆ سه‌برت گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی حیسابی بکه لای خوا و قه‌بووڵی بکه، دڵنیابه له دونیا و قیامه‌ت پاداشتت ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری، چه‌ندی ده‌توانی له‌گه‌ڵ خێزانت نه‌رم به و له‌و کاتانه ئه‌و تووڕه ده‌بێ تۆ خۆت بگره و به جوانترین شێوه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکه، ئه‌ویش مه‌گه‌ر به‌رد بێ ئه‌گینا له پاشی چه‌ند جارێ ئه‌و به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه و شووره‌یی ده‌یگرێ و عه‌زیمه‌تی بۆ دروست ده‌بێ که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه خۆی بگۆڕێ.. له کاتی ئاسایی ئامۆژگاری بکه به‌وه‌ی تووڕه‌یی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیمانی ده‌بێ و ژیان تاڵ ده‌کات، منداڵه‌که‌تان ناساغ ده‌کات، کاریگه‌ری ده‌بێته سه‌ر که‌سایه‌تی و ڕه‌وشت و پێگه‌یشتنی.. پێی بڵێ سێ جار پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به پیاوێکی فه‌رموو تووڕه مه‌به له وه‌ڵامی پرسیارێکی که بریتی بوو له‌وه‌ی کرده‌وه‌یه‌کی پێ بڵێ پێی بچێته به‌هه‌شت!! نه‌سیحه‌تی بکه با له پێشا قه‌ناعه‌ت بکات هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ خۆی بگۆڕێ، ئه‌وجا با هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری بگرێته به‌ر: ئه‌گه‌ر تووڕه بوو یه‌که‌م شت ئه‌رکی تۆیه هێوری بکه‌یته‌وه به زمانی شیرین. ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو، چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه دوا بخه‌ن و هه‌ردووکتان ئه‌و جێیه به‌جێ بهێڵن.. وتنی(أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) و بێ ده‌نگ بوون یان باشتر وتنی یادی خوا به زمان و به دڵ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتان دوور بکه‌وێ و خۆیشی هێور کاته‌وه.. با بچێت ده‌ستنوێژ بگرێ به ئاوی سارد یان ئاوی سارد بخواته‌وه و خۆی بشوات به ئاوێکی فێنک.. ڕه‌نگه ئه‌و ماوه‌یه‌ش ساردی بکاته‌وه.. ئه‌گه‌ر هێشتا مابووی با دوو ڕکات نوێژ له‌سه‌ر جێیه‌کی فێنک و سارد بکات، با له سوجده‌کان بیری گه‌وره‌یی خوا بکات، له‌گه‌ڵ بێ ده‌سته‌ڵاتی خۆی و یادی مردن(که له‌وانه‌یه ئێستاکه میوانێ بێ و کۆتایی ژیانی..) له سوجده‌کان له خوا بپاڕێته‌وه ئه‌و گڕی تووڕه‌ییه‌ی له ناخی خامۆش بکا و ڕزگاری بکات.. هه‌ردووکتان شه‌ونوێژ بکه‌ن و له تاریکی شه‌و له سوجده‌کان بپاڕێنه‌وه که خوا ئه‌و غه‌زه‌به‌ی بڕه‌وێنێ و له باتی ئه‌وه ئارامی و نه‌رمونیانی پێ ببه‌خشێ. ده‌توانن ڕوقیه(شیفا به قورئان و دوعاکان) به‌کار بهێنن ڕوقیه‌ی شه‌رعی .. با ڕۆژانه و شه‌وانه یه‌ک سه‌عات گوێ بگرێ له قورئان و ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه، ماوه‌ی مانگێک به‌رده‌وام بێ و دووریش بێ له‌و هۆکارانه‌ی تووڕه‌ی ده‌کات.. پشت به خوا شیفای بۆ دێ و ئیتر هه‌ست ده‌کات ده‌توانێ بگۆڕێ و به‌ره‌و چاکبوون بڕوات.. له کۆتایی؛ ئه‌گه‌ر هیچ هیوایه‌ک نه‌بینرا و هه‌موو ڕێگه‌کان بنبه‌ست بوون، ده‌کرێ له پێشدا ژنی دووه‌م بخوازی و به‌و ڕێگه‌یه بتوانی که‌مێک له ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌کانی ئه‌و له‌سه‌ر خۆت که‌م بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵکو ببێته هۆیه‌ک بۆ چاکبوونی ئه‌ویش، خۆ ئه‌گه‌ر چاکیش نابێ ئه‌و تۆ ماڵێکی دیکه‌ت هه‌یه بتوانی ئیسراحه‌تی تێدا بکه‌ی.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.