به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: تەماشای جەستەی ڕووتی پیاوان و ئافرەتان دوور لە زینا و فاحیشە حەرامە لەبەرئەوە تەماشاکردنیان لەکاتی زینادا کوشندەتر و گەورەترە لەلای خوا. خوای گەورە فەرمانی کردووە بەچاوگرتنەوەی پیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار لە حەرامقُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ * وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ...[النور:٣٠ و٣١]، تەماشاکردنی ڕووی ئافرەتێک یان هی پیاوێک لەلایەن ئافرەتێکەوە حەرامە و نەزەرە، بۆیە گومانی تێدا نییە دیتنی شوێنە هەستیارەکانیان زیاتر حەرامە و گەورەترە لەلای خوا. عەورەتی پیاوان لە ناوکەوە بۆ سەروو ئەژنۆیانە، هی ئافرەتانیش هەموو لاشەیانە، مەگەر دەست و دەموچاویان نەبێت ئەویش لەبەر پێویستی نەوەک بەڕەهایی دروست بێت بۆ پیاوان چاوەکانیان بەڕەڵلا بکەنەوە لەسەریان و بێ هیچ پاساوێک و هەنجەتێک.. مەلائیکەی خوا لەکاتی سەرجێی ژن و مێردێکدا یان لەکاتی خۆشۆردنیان لە گەرماوێک دووردەکەوەنەوە، وەکو نیشاندنی ڕێز و پاراستنی ماف لەبەرامبەریان لەکاتێکدا کارەکەیان حەڵاڵە و ئەوانیش هەستی شەهوانیان تێدا نەخولقاوە، ئیتر چۆن و بەچی پاساوێک دروست بێت بۆ ئێمەی مرۆڤ تەماشای تایبەتمەندێتی خەڵکی بکەین بە تایبەتی ئەگەر لە حەرام و تووڕەیی خوادا بوو!!؟ پاشان ئەو لەیەکتر ڕازیبوونە، ڕێگەی یەکتری بدەن پێکەوە یان بەجیا تەماشای ئافرەتان و پیاوانی ڕووت و تاوانبار بەزینا بکرێت، پێچەوانەی سروشت و شەرمە کە خوای گەورە لەسەری خولقاندووینی، هەروەها نیشانەی بێغیرەتییە، بێغیرەتیش(دیوث) ناچێتە بەهەشتەوە" لن يدخل الجنه ديوث، قالوا : وما الديوث يا رسول الله قال :الذي لايغار على أهله رواە أحمد. پاشان ڕازیبوونی هەردوولا لەسەر ئەو تاوانە کردەنوەی دەرگای شەڕە لەبەردەم یەکتردا، دەرگای بێشەرمی بۆ یەکتری دەکەنەوە، هێواش هێواش لە ئامادەنەبوونی یەکتردا دیسان تەماشا دەکەن، کۆتاییەکەشی سەردەکێشێت بۆ ئەوەی بکەونە داوای زیناکاران و مەرامپیسانەوە.. لەگەڵ بەردەوامبوونیان بۆ ئەو تاوانە کوشندەیە شەیتان ختوورەیان بۆ دەکات بەوەی بەدوای جەستەی تردا بگەڕێن بۆ تێکردنی ئارەزووەکانیان چونکە چیتر سەرسام و ڕازی نین بە وجەستەی یەکتری لە کاتێکدا ئەوان دەیەها جەستەی ڕووتی دیکەیان دیتووە. تاوانەکان یەکتری ڕادەکێشن، ئەوەی دەرگای داخستووە لەسەریان سەلامەتە، ئەوەش بیانکاتەوە تووشی زۆریان دەبێت. شایەنی باسە بڵێن؛ ئەگەر ئەو خواستە هی پیاوەکە بوو، بەهیچ شێوەیەک خێزانەکەی ڕێگا نەدات و بڵکو هەڕەشەی ئەوەش بکات ئەگەر ئەو باس ەبکاتەوە جارێکی تر یاخود بزانێت بەتەنیاش خەریکی ئەو کاڕە ناڕەوایەیە، لێی جیادەبێتەوە، پیاوانیش ئەگەر لەسەر خۆیان بێغیرەتی حەرام نەکەن خوای گەورە بەهەشتیان لەسەر حەرام دەکات. پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی"ثلاثةٌ قد حَرّمَ اللهُ - تَبَارَكَ وَتَعَالَى - عليهم الجنةَ : مُدْمِنُ الخمر ، والعاقّ ، والدّيّوثُ الذي يُقِرُّ في أَهْلِهِ الخُبْثَ ." رواه أحمد والنسائي . واتە؛ سیان بڕیاریان لەسەر دراوە، خوای گەورە بەهەشتیان لەسەر حەرام بکات: یەکێک لەسەر مەیخواردنەوە مەست و بەردەوام بێت، کەسێک ئازاری دایک و بابی بدات، بێغیرەتیش، ئەوەی ڕازییە بە خراپە و تاوان بۆ خاوخێزانەکەی.. ژن و منداڵ و خوشک و هەموو ئەوانەی بەرپرسیارە لەسەریان. ئەوەش تەنها زینا ناگرێتەوە! بەڵکو تێکەڵی و قسەکردن و دەستبازی و چات و نامەگۆڕینەوە و پەیوەندی ناشەرعی و جلوبەرگی ناشەرعی و ...هتد. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.