به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌رکاتێک ئافره‌ت پاک بۆوه له خوێنی حه‌یز و خوێنی نیفاس(دوای منداڵ بوون)، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆی که پێشتر له‌سه‌ری نه‌مابوو، وه‌ک نوێژ کردن، ڕۆژوو گرتن، ته‌واف، مانه‌وه له مزگه‌وت، هه‌روه‌ها جیماع کردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری خۆی... که‌واته با بڵێین که‌ی ئافره‌ت له خوێنی حه‌یز و نیفاس پاک ده‌بێته‌وه؟ * پاکبوونه‌وه له خوێنی حه‌یز: هه‌رکاتێک ئافره‌ت یه‌کێک له‌م دوو نیشانه‌یه‌ی دی ئه‌وه مانای وایه پاک بۆته‌وه.. یه‌که‌م: ئاوه سپییه‌که(القصة البیضاء)؛ ئاوێکی سپییه وه‌ک مه‌نی وایه، (قصة) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و مادده سپییه‌ی که دیواری پێ سواخ ده‌درێت(گه‌چ) و نزیکه له شێوه‌ی هه‌ویره، یان وه‌ک ده‌زووی سپی ده‌رده‌که‌ون. دووه‌م: وشکبوونه‌وه‌ی شوێنی خوێنه‌که. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی که ئافره‌ته‌که پارچه په‌ڕۆیه‌ک ده‌باته ژووره‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ری هێنایه‌وه و هیچ خوێنی پێوه نه‌مابوو، ئه‌وه مانای پاکبوونه‌وه‌یه‌تی. * پاکبوونه‌وه له خوێنی نیفاس: ماوه‌ی پاکبوونه‌وه‌ی ئافره‌تی زه‌یستان له خوێنی نیفاس به کۆی ڕای هه‌موو زانایانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (40) ڕۆژه، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ش پاک بۆوه ئه‌وه بۆی حیسابه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه باری جارانی و هه‌موو ئه‌رکه‌کانی ده‌که‌وێته‌وه سه‌رو پیاوه‌که‌شی ده‌توانێت جیماعی له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش زیاتر بوو ئه‌وه به خوێنی نیفاس دانانرێت، به‌ڵکو یان خوێنی حه‌یزه ئه‌گه‌ر هاتوو کاتی حه‌یزی بوو، یان خوێنبه‌ربوونه(إستحاضة) و حوکمی ئه‌وه‌ش هه‌ر پاکییه‌و ئه‌رکه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر. که‌واته درێژترین ماوه‌ی خوێنی نیفاس وه‌ک باسمانكرد(40) ڕۆژه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه؛ پیاو ده‌توانێت و بۆی هه‌یه نزیک بێته‌وه له خێزانی خۆی له‌و دوو حاڵه‌ته‌ش، به‌ڵام به‌مه‌رجێ توخنی ئه‌ندامی مێینه(فرج)ی خێزانه‌که‌ی نه‌که‌وێت، هه‌رچه‌نده خۆی مه‌به‌ست له به‌یه‌کنه‌گه‌یشتنی دوو ئه‌ندامی پیاوو ئافره‌ت بریتیه له چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامی پیاوه‌که بۆ ناو ڕاڕه‌وه‌ی ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ی(مهبل)، به‌ڵام زانایان ئه‌وشیان قه‌ده‌غه‌کردووه که هه‌ر له فه‌رجی ئافره‌ت نزیک بێته‌وه له‌به‌ر مه‌ترسی خۆڕانه‌گرتن بۆ جیماع . که‌واته پیاو بۆی هه‌یه نزیک بێته‌وه له خێزانی خۆی له‌و دوو حاڵه‌ته‌شدا به‌ڵام ته‌نها له فه‌رجی نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له ڕێزه بۆ ئافره‌ت که ئیسلام دایناوه، چونکه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ئافره‌ت ئازاری ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌شه هه‌موو ئه‌رکه‌کانیشی له‌سه‌ر لاده‌چێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.