به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ هه‌ریه‌که له ژن و مێرد ڕه‌وایه چێژ له یه‌کتری وه‌ربگرن به‌هه‌ر شێواز‌و ڕێگه‌یه‌ک بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: نساؤكم حرث لكم فأتوا حرثكم أنى شئتم * وقدموا لأنفسكم * واتقوا الله واعلموا أنكم ملاقوه * وبشر المؤمنين. [البقرة: 223] واته/ خێزانه‌کانتان وه‌ک کێڵگه‌یه‌ک وایه بۆتان(کێڵگه‌ی دروستبوونی کۆرپه‌یه) ئه‌وجا ئێوه‌ش چۆنتان ده‌وێت نزیک بنه‌وه به‌لای ئه‌و کێڵگانه(مه‌به‌ستی له فه‌رجی ئافره‌ته که ده‌گاته‌وه به شوێنی کۆرپه) به‌هه‌ر شێوازێک که ویستان له‌سه‌ر بێت، شتێکێش پێش بخه‌ن بۆ خۆتان(وه‌ک ناو لێهێنانی خوا) و له خوا بترسێن( له فرمان و ڕێگرێیه‌کانی) و بزانن که ئێوه ڕۆژێک ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، مژده‌ش بده به ئیمانداران(ئه‌وانه‌ی که پارێزیان کرد له ترسی خوا، وه‌ک ئه‌وه‌ی سنوری خوایان نه‌شکاند له کاتی سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان). به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه وه‌ک چوونه لای خێزان له‌کاتی بێ‌نوێژی(حه‌یز) و دوای منداڵبوون(نفاس) هه‌تا پاکبوونه‌وه‌ی و سه‌رجێی خێزان له پشته‌وه‌ی(کۆم؛ ڕاڕه‌وی پیسایی) هه‌مووی حه‌رامه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر کراوه، چونکه ئه‌وانه هه‌مووی بۆ ئافره‌ت ئازاره‌و مایه‌ی زیان پێکه‌وتنی ئافره‌ته‌و جگه له‌وه‌ش که مایه‌ی نه‌خۆشییه بۆ هه‌ردوولا. ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه ملکه‌چیی بکه‌ین ئه‌گه‌ر حیکمه‌تیش نه‌زانین! خاڵێکی تریش که جێی باسه؛ مه‌سه‌له‌ی مژین و ده‌م به‌کارهێنانی ژن و پیاو بۆ مه‌به‌ستی چێژ وه‌رگرتن و ئاره‌زوو.. ڕاستی ئه‌وه‌یه که شه‌رع هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه باس نه‌کردووه، بۆیه به‌م پێیه ده‌که‌وێته بواری ڕێپێدراوه‌کان(المباحات)، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه که وه‌ک ئاداب و ڕێزی نێوان یه‌کتر، وه‌ک زیانی ته‌ندروستی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که زمان یادی خوای پێده‌کرێت و قورئانی پێده‌خوێنرێت، له‌م ڕووانه‌وه باشتر وایه که نه‌کرێت، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر هیج نه‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی یه‌کتر بێت نه‌وه‌ک به‌زۆر لێکردن، چونکه وه‌ک وتمان که خوای گه‌وره له‌بردنه ژووره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو ته‌نها مۆڵه‌تی داوه بۆ شوێنی زاووزێی ئافره‌ت(الفرج) به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له قورئانه‌که‌ی.. ئه‌وه‌ش که‌ماوه بیڵێین؛ بۆ پیاو هه‌یه که نزیک بکه‌وێته‌وه ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ی له‌کاتی بێنوێژیشدا(الحیض والنفاس) به‌ڵام به‌مه‌رجێ له‌خۆی دڵنیا بێت له ئه‌ندامی خۆی نه‌باته ژوور، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا باشتر وایه که په‌رده‌یه‌ک دابنێت وه‌ک به‌رگی ناوه‌وه بۆ نمونه هه‌تاوه‌کو خۆی بێخه‌م بکات له تاوانه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.