به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نه‌خێر به‌ڕێز، جووتبوون له‌کۆمه‌وه ته‌ڵاق ناکه‌وێنێت، به‌ڵام مرۆڤ تووشی ده‌رکردن له‌ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌کات"ملعون من أتى امرأة في دبرها" صححه الأباني، واته نه‌فرینی خوا-اللعنة- له‌و که‌سه‌ی جیماع ده‌کات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک له‌رێگه‌ی کۆمییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ش ڕازی بێت به‌وکاره ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، ده‌رکردنی له‌ڕه‌حمه‌تی خوا مانای ئه‌وه‌یه که له‌دونیا و قیامه‌تی خوای گه‌وره ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕیت، مانای وایه ده‌چێته دۆزه‌خ و شی‌و و دۆڵی وه‌یله‌وه، ئه‌و سزا و ڕوولێوه‌رگێڕانه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه که ته‌وبه ناکه‌ن و به‌رده‌وامم له‌سه‌ر ئه‌و کاره ناهه‌مواره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.