به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕونمان کردۆته‌وه که جووتبوونی کۆم حه‌رامه و نه‌فرینی لێ کراوه. کۆندۆمیش هیچ له حوکمی ئه‌و گوناهه ناگۆڕێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی کۆم هیچ سه‌رپێچییه‌کی تێدانییه مه‌گه‌ر بۆ یه‌کێک ترسی له خۆی هه‌یه بیباته ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش حوکمی وه‌کو نزیکبوونه‌وه له حه‌رامێک لێ دێت، نزیکبوونه‌وه له حه‌رامێک بۆ که‌سێک ترسی هه‌یه حه‌رامه‌که ببه‌زێنێت، ئه‌وه‌ش حه‌رامه، هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی، نزیکی زینا مه‌که‌ونه‌وهوَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً[الإسرا‌ء:32] ، که‌واته هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ش دراوسێی زینان نابێت توخنی بکه‌وین نه‌وه‌کا به‌ره‌و زیانکه‌مان به‌رێت. خۆئه‌گه‌ر که‌سێک ترسی نه‌بێت له بردنه‌ژووره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی بۆ کۆمی خێزانی، ئه‌وا به‌بێ کۆندۆمیش بۆی هه‌یه ئاره‌زووی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی کۆمی خێزانه‌که‌ی ده‌ربکات، به‌تایبه‌تی له ماوانه‌ی خیزانه‌که‌ی له بێنوێژیدایه(الحیض)، چونکه بۆی نییه جووت بێت له ئه‌ندامی مێینه‌وه‌ی! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.