به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: جیماع له دواوه (دبر) ئه‌گه‌رچی گونا‌هێکی زۆر گه‌وره‌یه و مایه‌ی نه‌فرینی (لعنة)ی خوایه به‌ڵام ته‌ڵاق ناکه‌وێنێت.. ئه‌و که‌سه ته‌نها تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ده‌کات ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ش هاوکاری بووه و ڕازی بووه ئه‌ویش ده‌بێ تۆبه بکا چونکه هاوکاری بوو له تاوان و سه‌رپێچی. فه‌رمووده‌ش له‌و باره‌وه نییه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووبێتی هه‌رچی کارێکی وای کرد ته‌ڵاقی ده که‌وێ، وه زانایانيشمان له ئه‌نجامی تێگه‌یشتن و شاره‌زاییان له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کان و ڕووداوه‌کانی بواری ته‌ڵاق له ژیانی پێشینانمان ئه‌وه‌یان نه‌بینیوه و نه‌بیستووه که جیماعی پشته‌وه (دبر) ته‌ڵاق بکه‌وێنێت، ده‌توانی ته‌ماشای ئه‌م فه‌توایه‌ش بکه‌ی به عه‌ره‌بی ئیسلام وێب. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.