به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوێن ئه‌گه‌ر حه‌یز بوو، ئه‌وا جیماع حه‌رام ده‌بێ له‌گه‌ڵ خێزان، له‌و ماوه‌یه پیاو بۆی هه‌یه هه‌موو کارێکی سێکسی و ئاره‌زوومه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خێزانی ته‌نها جووتبوونی ڕێگه‌ی فه‌رجی نه‌بێ، بێگومان جیماعی دواوه‌ش(کۆم: دبر) حه‌رامه هه‌موو کات، له‌وه به‌ده‌ر، پیاو بۆی هه‌یه به جه‌سته‌ی خێزانی ئاره‌زووی خۆی ده‌ر بکات، له ماچ و ده‌ستبازی و خۆڕه‌حه‌تکردن به‌لاشه‌ی، به‌ڵكوو پیاوه‌که ده‌توانێ ئاره‌زووی خێزانیشی بجوڵێنی و تێری بکات به به‌کارهێنانی په‌نجه‌ی وه‌ک نمونه.. له جاهیلییه‌ت و له‌لای دینه‌کانی تر ئافره‌تیان لا پیس ده‌بوو کاتێک ده‌که‌وته سووڕی بێ‌نوێژی.. به‌ڵام له ئیسلام ته‌نها جیماعی فه‌رجی نه‌بێ هه‌مووی حه‌ڵاڵه و پاکه. ئه‌وه‌ش چونکه حه‌یز ئازاره و ئافره‌ته‌که پێویستی به پشوو و حه‌وانه‌وه هه‌یه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.