به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ پیاو ده‌توانێ شیری خێزانی خۆی بخواته‌وه، به‌ڵام به نیازی سوودلێوه‌رگرتن نا چونکه بوونی ئه‌و شیره بۆ کۆرپه‌که‌یه، له ڕووی سروشت و ته‌بیعه‌تیشه‌وه ڕه‌نگه تاق و ته‌را له پیاوان هه‌بن حه‌زی شتێکی وه‌ها بکه‌ن! خۆ ئه‌گه‌ر پیاو له کاتی سه‌رجێی و ئاره‌زووی سێکسی وه‌ختێ ده‌می له‌سه‌ر سنگی خێزانێتی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شیر بێته ده‌رێ و قووتی بدات هیچی تێدا نییه. به‌ڵام کارێکی ناشیاو و نه‌گونجاوه چونکه سروشتی نییه(ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌سته‌وه بیه‌وێ) به‌وه‌ش نابێته برای منداڵه‌کانی له شیره‌وه چونکه ماوه‌ی شیردان بۆ منداڵ دوو ساڵه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.