به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مژینی مه‌مکی ئافره‌ت له‌لایه‌ن مێردییه‌وه ئه‌گه‌ر له ساتی ئاره‌زوومه‌ندی و سه‌رجێییه، حه‌رام نییه چونکه ئه‌و نییه‌تی له‌و کاره ئاره‌زوویه‌تی نه‌وک خواردنه‌وه‌ی شیر! بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و ساتانه بڕێک شیر ده‌که‌وێته ده‌می یان بیخواته‌وه، حه‌رام نییه و ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به مه‌به‌سته‌وه بوو و له‌سه‌ر زۆریش بوو ناپه‌سانده و باش نییه چونکه حیکمه‌ت له بوونی ئه‌و شیره ڕۆزی منداڵی شیره‌خۆره‌یه نه‌وه‌ک که‌سانی تر! ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ٢٦٠٦ . خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستت ئاره‌زوومه‌ندییه و خاڵییه له شیر، ئه‌وه هه‌موو کات دروسته چونکه ژن و پیاو حه‌ڵاڵی یه‌کترن و بۆیان دروسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆشی و چێژی ئاره‌زوو له‌یه‌کتر وه‌ربگرن مه‌گه‌ر ئه‌انه‌ی لێ ده‌ربچێت که به‌پێی حوکمی شه‌رع حه‌رام کراوه، وه‌کو سه‌رجێی کاتی بێ‌نوێژی و دواوه(کۆم)...تاد. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.