به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شیری ئافره‌ت بۆ مێردی خۆی حه‌رام نییه به‌ڵام خواردنه‌وه‌شی په‌سه‌ند نییه چونکه ئه‌سڵی ئه‌و شیره بۆ منداڵ په‌یدا بووه و نه‌وه‌ک که‌سێکی گه‌وره سوودی لێ ببینێ، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له کاتی سه‌رجێی و گاڵته‌وگه‌پدا وه‌ک مژینی سنگی خێزانه‌که‌ی که‌مێک شیر بچێته ده‌مییه‌وه، ئه‌گه‌ر قووتی بدات حه‌رام نییه و جائیزه یاخود وه‌رگرتنی بڕێک له‌و شیره به نییه‌تی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشیی که له کاتی خۆی به‌کاریان هێناوه.. که‌واته ده‌توانین بڵێین له ڕووی سوود لێوه‌رگرتن وه‌کو خواردن نه‌گونجاو و ناپه‌سه‌نده چونکه ئه‌وه به‌شی منداڵه نه‌ک خۆراکی گه‌وره، هه‌روه‌ها له ڕووی سروشتی مرۆڤه‌وه شتێکی نامۆیه و ده‌گمه‌نه پیاوانێک هه‌بن حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی شیری خێزانیان بکه‌ن.. شایه‌نی باسه ئه‌و ناپه‌سه‌ندییه‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه که باوکه‌که ده‌بێته برای منداڵه‌که‌ی له شیره‌وه! چونکه برای شیریی ماوه‌که‌ی هه‌تا دوو ساڵییه و نابێت له پێنج ژێمیش که‌متر بێت که منداڵه‌که وه‌ری ده‌گرێ و به ویستی خۆی ده‌می له مه‌مه‌که بکاته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.