به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: په‌رده‌ی کچێنی جۆراوجۆری هه‌یه و ته‌مه‌ن و هه‌ندێ حاڵه‌تیش کاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر و ڕه‌نگه زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، په‌رده‌ی کچێنی ئافره‌ت هه‌یه چه‌ند شه‌ق و کراوه‌یی تێدایه که ڕه‌نگه له کاتی جیماعیش ئه‌ندامی پیاوه‌که به‌ئاسانی بچێته ژوور و هیچ کاریگه‌رییه‌کیش نه‌کاته سه‌ر په‌رده‌که، مه‌گه‌ر له وه‌ختی منداڵبوون به‌ته‌واوی هه‌ڵبڕزکێ و بکرێته‌وه.. جاری واش هه‌یه ئافره‌ت به هه‌ڵگرتنی قورساییه‌ک یاخوود ئه‌گه‌ر خووی نهێنی(ده‌ستپه‌ڕ)ی کردبێ و وریایی ئه‌و جێگه‌یه‌ی نه‌کردبێ ده‌بێته هۆی دڕاندن و لابردنی ئه‌و په‌رده‌یه.. په‌رده‌ی کچێنی دوو تا سێ سانتیمه‌تر دوور له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینیه، زۆر شت هه‌یه کاری تێ بکات.. له‌به‌رئه‌وه بێ ئینسافییه مێرد ته‌نها متمانه به هاتنی خوێن بکات له کچێنی خێزانه‌که‌ی.. باشترین و دڵئارامترین ڕێگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه که له خانه‌واده و خێزانێکی دینپه‌ره‌وه‌ر و ئافره‌تێکی له‌خواترس و به ڕه‌وشت هه‌ڵبژێری بۆ ژیانی هاوسه‌ری، ئیتر له دوای ئه‌وه‌ش بیر و هۆشت له‌سه‌ر ئه‌و باسانه نه‌مێنێ، دوودڵی بێبناغه و نابه‌جێ تاوانه و ئارامی ژیان هه‌ڵده‌گرێ... خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.