به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: په‌رده‌ی کچێنی ئافره‌تان دیوارێکه نزیکه له سه‌ره‌تای جۆگه‌ی زاوزێی هه‌موو ئافره‌تێك (المهبل)، ناکرێت بکرێته به‌ڵگه له‌سه‌ر داوێن‌پاکی و کچێنیی ئافره‌تان! چونکه مه‌رج نییه له لابردنیدا خوێن ده‌رکه‌وێت له هه‌موو ئافره‌تێکدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆراوجۆره و له ئافره‌تێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێت؛ جیاوازیی هه‌یه له ئه‌ستووری و ته‌نکی و شێوازیدا. هه‌یانه چه‌ند که‌لێن و ده‌لاقه‌ی تێدایه که ڕه‌نگه به جیماع و سه‌رجێی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت، له هه‌ندێك ئافره‌تیش هێنده ناسك و لاوازه به ڕاده‌یه‌ك له هه‌ڵگرنی شتێکی قورس یاخود که‌وتن و ڕووداوێک‌دا ڕه‌نگه دڕانی به‌سه‌ردا بێت و بۆ کاتی شووکردنی بیکاته گومانه‌وه! یاخود ڕه‌نگه له ئه‌نجامی ده‌سته‌بازیدا کاتێك ئافره‌تێك بۆ خۆی خووی نهێنی ئه‌نجام ده‌دات زیانی لێبکه‌وێنێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش نابێته به‌ڵگه و نیشانه بۆ به‌دڕه‌وشتیی ئافره‌ته‌که یاخود تاوانبارکردن و بێڕێزکردنی! له‌به‌رئه‌وه به مێردی به‌ڕێزتان ده‌ڵێین با له‌خوا بترسێت و یه‌قین له گومانه‌وه دانه‌مه‌زرینێت! چونکه گومانی بێبنچینه گوناهه‌یه و ئازاری خۆیشی پێده‌دات! له ئیسلامدا باشترین که‌س ئه‌و که‌سه‌یه بۆ خێزان و منداڵه‌کانی خۆی باشڕه‌فتار بێت، که‌واته به‌دکارترین مرۆڤیش ئه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵی خۆیان ناباش و به‌ئازارن. ئه‌وه‌ی ئافره‌تی ڕه‌وشتبه‌رز و پاکی پێده‌ناسرێته‌وه له‌پێشی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی ناسینی که‌سوکار و هاوڕێکانێتی. مێردی ئێوه‌ش مادام له سه‌ره‌تاوه پێتان ڕازی بووه، بێ گومان له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌وشت و پاکی هه‌ڵیبژاردوون. ئێستاکه‌ش خۆی گوناهبار ده‌کات گومانی بێبنچینه و ناڕاست به‌رێت پێتان. بۆیه داوای لێده‌که‌ین له‌خوا بترسێت و داوای گه‌ردنئازاییت لێبکات. ئه‌وه‌ش بۆ دونیا و قیامه‌تی باشتره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.