به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ماره‌یی پێشه‌کی و پاشه‌کی نه‌بووه له سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام و داهێنراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌ک عورف و نه‌ریتێک که ئێستا کاری پێ ده‌کرێت دروسته چونکه وه‌ک مامه‌ڵه‌یه و جائیزه هه‌ندێکی وه‌ک پێشه‌کی بدرێ و ئه‌وی تری دوایی، ماره‌یی پاشه‌کییش مه‌به‌ست پێی ئه‌وه بووه که بۆ ئه‌وه‌ی زاوا بارگران نه‌بێت و له‌گه‌ڵ کاتدا هه‌وڵ بدات ئه‌وه‌ی تری بۆ ئاماده بکات و بیداتێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ماره‌یی پاشه‌کی زیاتر به مانای مه‌به‌ستێکی تر باس ده‌کرێت ئه‌ویش هه‌ڵده‌گیرێت بۆ ئه‌و کاته‌ی خوانه‌خواست ته‌ڵآق و جیابوونه‌وه یان مردن بێته‌پێش. گومانی تێدا نییه باشتره ئه‌گه‌ر پیاو توانای هه‌بوو له به‌ره‌وه ئه‌و پاشه‌کییه بداته خێزانه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و جۆره قسه‌ی لێ کرا بێت که وه‌ک قه‌رز بمێنێته‌وه لای زاواکه هه‌تاوه‌کو ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا دێته پێشه‌وه! یاخود له‌ناو ئه‌و که‌سوکار و میلله‌ته‌دا هه‌ر به‌و مانایه بێت ئه‌وا ژنه‌که بۆی دروست و ڕه‌وا نییه په‌له‌ی لێ بکات یاخود زۆره‌مڵی و فشار بخاته سه‌ر پیاوه‌که هه‌تاوه‌کو یه‌کێک له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا(مردن یان ته‌ڵاق) ڕوو نه‌دات! کێشه‌ی ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌که‌یه ئه‌وه باسمان کرد و هه‌وڵ بده‌ن بسازێن و متمانه و ڕێز و خۆشه‌ویستی له نێوانتان زیاد بکه‌ن و بگه‌ڕێننه‌وه له‌باتی ئه‌وه‌ی شه‌یتان و ناحه‌زان به خۆتان خۆش بکه‌ن! له باشترینی کاره‌کانی شه‌یتانه‌کان ئه‌وه‌یه نێوانی دوو ژن و مێرد تێک بده‌ن و له یه‌کیان جیا بکه‌نه‌وه! به‌مه‌ش شه‌یتانی گه‌وره دڵخۆش ده‌کات و ئه‌و تێکده‌ره له خۆی نزیک ده‌کاته‌وه و ده‌ستخۆشی لێ ده‌کات! هه‌ر بۆیه ئیسلامیش ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی پێناخۆشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ش پێکه‌وه زیاتر ناخۆش و به‌ئازار بێت بێگومان ئه‌و کاته ته‌ڵاق چاره‌سه‌ره به‌ڵام به به جوانی و ڕێز و ئه‌ده‌به‌وه ده‌ست له یه‌کتری هه‌ڵبگرن! الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ[البقرة:229] واته: ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه) دووجاره، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت(ته‌فسیری ئاسان). ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نێوانیشتان له‌به‌ر په‌رده‌ی بووکێنی خێزانته! که گومانت لێی هه‌یه! ده‌بوو پێشتر دڵنیایی لێ بکه‌یته‌وه، پێشی ئه‌وه‌ی ماره‌ی بکه‌یت! له‌مه‌دا خه‌تای خۆته و ئه‌و ئافره‌ته هیچ گوناهێکی نییه! مه‌گه‌ر ئه‌ویش له پێشی ماره‌بڕین ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ئاشکرا نه‌کردبیت! ئه‌گه‌ر وه‌کو فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن لێیان شاردوویته‌وه.. مافی خۆته ماره‌ییه‌که وه‌ربگریته‌وه(پێشه‌کییه‌که) و ئه‌وه‌ش ماوه نه‌یانده‌یتێ، خۆئه‌گه‌ر فێڵه‌که له باوکییه‌وه بوو له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌که‌وێت، له خێزانیشت له ئه‌ستۆی خۆی. به‌ڵام پێ ده‌چێت ئافره‌ته‌که پێی ڕاگه‌یاندوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون بابی بۆت ڕوون بکاته‌وه! ئیتر کامه‌تان خۆی لێ دوور گرتووه یان به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه خه‌تای هه‌یه! به‌تایبه‌تی خۆت که ده‌بوو پێشی گوێزانه‌وه دڵنیایی بکه‌یت مادام به‌لاته‌وه گرنگه! شایه‌نی باسه ئه‌وه‌ش بزانیت؛ نه‌مانی په‌رده‌ی کچێنی مه‌رج نییه هه‌ر به‌هۆی داوێنپیسی(دوور بێت) ڕوو بدات! په‌رده‌ی کچێنی له زۆر حاڵه‌ت و ڕووداودا تووشی زیان ده‌بێت و نامێنێت! وه‌کو ڕووداوی ئوتومبێل که‌وتنه‌خواره‌وه و ترسی زۆر و لێدان و ..هتد یان بۆی هه‌یه وه‌کو چۆن پیاوان خووی نهێنی(ده‌ستپه‌ڕ) ده‌که‌ن که حه‌رامه ئافره‌تانیش تووشی ئه‌نجامدانی ئه‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بن و به‌هه‌ڵه بێت یان له‌به‌ر گوشاری شه‌هوه‌ت په‌رده‌ی کچێنییان ده‌فه‌وتێنن! ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئافره‌ته‌که به‌دڕه‌وشت بووه هه‌روه‌کو چۆن پیاوان به‌و کاره حه‌رامه بێڕه‌وشت نابن، چونکه ئه‌وه خووی نهێنییه و گوناهێکه له به‌ینی به‌نده و خوادایه و که‌سی تر ئاگای لێ نییه! له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ش ئافره‌ته‌که له داوێنپیسی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتبێت دوو حاڵه‌تی هه‌یه؛ یان ئه‌وه‌یه ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر و پێی ڕازی نه‌بووه! یاخود له ساتێکدا بووه هه‌ڵه‌ی کردووه به‌ڵام دواتر په‌شیمان بۆته‌وه و تۆبه‌ی کردووه! له‌م دوو حاڵه‌ته‌ش هیچ پێویست نییه له‌لایه‌ن باوکه‌وه یاخود خۆی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه هه‌ڵبڕن، به‌ڵکو هیچ که‌س پێێ خۆش نییه خه‌ڵکی به عه‌یب و گوناهه‌کانی بزانن هه‌تاوه‌کو ئه‌وان حه‌ز بکه‌ن بۆ تۆی باس بکه‌ن!! ئه‌وه‌ش کاری پێکراوه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کان، وه‌کو ئه‌و پیاوه هاته لای گه‌وره‌مان عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- که کچێکی هه‌بوو زینای کردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هیدایه‌تیان وه‌رگرت و بوونه موسوڵمان، تۆبه‌ی کرد، ئه‌وجا داخوازی هات و باوکی کچه‌که‌ش وه‌ک گرێیه‌ک له دڵی ناڕه‌حه‌تی کردبوو، هاته‌لای عومه‌ر و وتی: زۆر گرانه له‌سه‌ر دڵم که ئێستا داخوازی هاتووه، ئایا ده‌بێت پێی بڵێم(به پیاوه‌که) له‌وه‌ی کاتی خۆی کچه‌که‌م زینای کردووه!؟ گه‌وره‌مان عومه‌ریش لێی تووڕه بوو و ئه‌وجا فه‌رمووی: ئه‌وه ده‌ڵێی چی!!؟ به‌ڵکو له‌سه‌ری ده‌پۆشی و ده‌یشاریته‌وه، ئامان نه‌که‌ی فه‌زحی بکه‌یت! به‌پێی شه‌رعیش ئه‌گه‌ر دواتر پێی زانرا و مێرد ویستی ته‌ڵاقی بدات، ماره‌ییه‌که‌ی هه‌ر ده‌بێت بدات چونکه لێی په‌شیمان بوون تۆبه‌ی له‌سه‌ر کراوه، ئه‌وه‌ش تۆبه‌ی کرد وه‌کو ئه‌وه‌یه تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت، ئه‌وه‌ی تۆبه بکات خوای گه‌وره قه‌بووڵی ده‌کات و لێی خۆش ده‌بێت! ته‌نها له حاڵه‌تی ئه‌ودا قه‌بووڵ ناکرێت ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان نه‌بن و وه‌کو فێڵ و خه‌ڵه‌تاندن لێیان شاردبیته‌وه! ڕاستی ئه‌وه‌ش به ژیانی ئافره‌ته‌که ده‌زانرێت، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌ی خواستووته پاکیی پێوه دیاره و ڕووی له ده‌ره‌وه و بێگانه نییه، هه‌روه‌ها له خوا نزیک و ڕه‌وشتبه‌رزه، هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ن بۆ تۆبه و ڕه‌سه‌نی ئافره‌ته‌که. له کۆتایی؛ داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌که‌ین کار له‌سه‌ر گومان نه‌که‌یت، هه‌تا دڵنیایی و یه‌قینت نه‌بێت گومانی خراپ مه‌که چونکه هه‌ندێ گومان تاوانه و ژیانی خێزانی تێک ئه‌دات و منداڵت ده‌فه‌وتێت!! ئه‌گه‌ر له پاکیی خێزانت دڵنیای له‌و ساته‌ی بۆته خێزانت و هه‌ستت وایه خۆی پاک ڕاگرتووه و شه‌ره‌فی تۆی پارستووه، گوێ مه‌ده به ڕابردوو، ژیانی خۆتان به‌رده‌وام بکه‌ن و داوای لێخۆشبوونی بۆ بکه له خوای گه‌وره. پێویسته هه‌لی ژیان و هه‌لی هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای که‌وتن بدرێت به هه‌موو که‌سێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک تاوانێک ئه‌نجام بدات ئیتر ده‌رگاکانی ژیانی به‌سه‌ردا دابخرێت هیچ که‌س نامێنێته‌وه سه‌لامه‌ت ده‌ربچێت، چونکه هه‌موو که‌س هه‌ڵه‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه.. هه‌وڵ بده‌ن متمانه و یه‌کترویستی و خۆشه‌ویستی بگێڕنه‌وه بۆ یه‌کتر و پاره و مادده نێوانتان دوورتر نه‌خاته‌وه. خۆکوشتنیش حه‌رامه و ڕێگای دۆزه‌خه، خوای گه‌وره بۆتان به‌زه‌یی و به‌ڕه‌حمه، لێی نزیک بنه‌وه و بپاڕێنه‌وه به‌ڵکو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان و ده‌رووی خێر به‌م زووانه ده‌بیننه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.