به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆت کاتێک دووگیان بێ، جائیزه و هیچی تێدا نییه وه‌کو شه‌رع، وه‌کو زانستیش به‌هه‌مان شێوه هیچ زیانێکی نییه به تایبه‌تی له مانگه‌کانی ئه‌وه‌ڵ، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌ڵکوو له مانگی کۆتاییش جیماع بکرێ باشه چونکه مه‌نی پیاو یارمه‌تی منداڵبوونه‌که ده‌دات وه‌ک ئاسانکاری و ده‌ستپێکردنی ژانی کاتی منداڵبوون، به‌ڵام پسپۆڕانیش ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن که له هه‌ندێ ئافره‌تان ڕه‌نگه ببێته هۆی ئازار ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ: ١/ وه‌ک پێشتر باسمان کرد مه‌نی پیاو ماده‌یه‌کی تێدایه که ناوی(پروستاجلاندين)ه وا له منداڵان(رحم) ده‌کات تووشی گرژی و هه‌ڵبڕزکان ببێ، له‌وه‌ش ئازار په‌یدا ده‌بێ. ٢/ له کاتی جیماع وه‌ختێ ئافره‌ته‌که ئاره‌زووی ده‌هه‌ژێ، دیسان منداڵانی ده‌گرژێ و ئه‌گه‌ر حامل بێت بۆی هه‌یه ئازاری بۆ په‌یدا بێت. له‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له‌وانه بوو ئازاری ده‌بێ و ناڕه‌حه‌تی ده‌کات، باشتر وایه سه‌رجێی له‌گه‌ڵی که‌متر بکرێ یاخوود مه‌نی فڕی نه‌درێته فه‌رجییه‌وه(مهبل: جۆگه‌ی جیماع)، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که منداڵیان له‌به‌ر ڕۆیشتووه ، نابێت له‌و مانگانه سه‌رجێیان له‌گه‌ڵ بکرێ که منداڵیان تێدا له‌بارچووه چونکه ڕێی تێ ده‌چێ به‌هۆی مه‌نییه‌وه له‌بارچوونیان به‌سه‌ر بێت. ماوه که بڵێین؛ پێویسته پیاو زۆر له خێزانی خۆی نه‌کات له زۆری جیماع و چۆنێتییه‌که‌ی چونکه ئافره‌ت له‌و کاته جووڵه‌ی ئاسان نییه و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه، بۆیه وا باشه به جۆرێک سه‌رجێی بکرێ له‌گه‌ڵ که بۆ ئه‌و ئاسان بێ و مایه‌ی ئه‌زییه‌ت نه‌بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.