به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مه‌رجه‌کانی گرێبه‌ستنی ژیانی خێزانی پێنجن: ١/ دیاری کردنی هه‌ردوو پیاوو ئافره‌ته‌که، جائیز نییه بۆنمونه پیاوێک بڵێت به کوڕیک ئه‌وا من کچه‌که‌م پێ به‌شوودای، له‌کاتێکدا چه‌ند کچێکی هه‌یه، به‌ڵکو ده‌بێت دیاری نکات کام کچه‌یان، هه‌روه‌ها بۆ پیاویش، یه‌کێک بچێت بڵێت به‌یه‌کێکی تر کچه‌که‌تم به‌رێ بۆ کوڕه‌که‌م له‌کاتێکدا چه‌ند کوڕێکی هه‌یه.. که‌واته ده‌بێت یان ناوی بهێنێت یاخود سیفه‌تێکی بڵێت که له‌ناو ئه‌وانی تردا پێی جیابکرێته‌وه. ٢/ ڕه‌زامه‌ندی پیاوو ئافره‌ته‌که به‌یه‌کتری، شووکردن یان ژن هێنان به‌زۆر دروست نابێت، ئه‌گه‌ر بکرێتیش ئه‌وا بۆیان هه‌یه له‌یه‌کتری جیابنه‌وه.. ٣/ ئاماده‌بوونی سه‌رپرشتیکاری(ولي) ئافره‌ته‌که، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: " أيما امرأة نكحت بغير إذن وليها فنكاحها باطل. فنكاحها باطل. فنكاحها باطل" رواه أحمد وأبو داود وصححه السيوطي والألباني. واته هه‌رئافره‌تێک شووی کرد به‌بێ ڕۆخسه‌تی سه‌رپه‌رشته‌که‌ی، ئه‌واشووکردنه‌که‌ی به‌تاڵه، به‌تاڵه، به‌تاڵه. ٤/ دوو شایه‌ت، له‌فه‌رمووده‌ی: " لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل" واته هیچ ماره‌کردنێک دروست نابێیت مه‌گه‌ر به بوونی سه‌په‌رشتکاری ئافره‌ته‌که‌و دوو شاهێد ڕاستگۆ‌و دادپه‌روه‌ر. فه‌رمووده‌که مه‌رفوعه‌و ئیمامی زه‌هه‌بی به دروست(صحیح)ی داناوه. ٥/ دووری هه‌ردوولا له‌و ڕێگریانه‌ی که‌نایه‌ڵێت ئه‌و ماره‌کردنه سه‌ربگرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌حه‌رامه هه‌میشه‌ییه‌کان بن بۆ یه‌کتری، بۆ نمونه کچی خۆشکی بێت یان خۆشکی بێت له‌شیردانه‌وه....هتد. یاخود دینیان جیا بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که موسوڵمان بیت و ئافره‌ته‌که‌ش بوزی بێت.. ته‌نها ئافره‌تی ئه‌هلی کتێبه‌کان(جوله‌که و گاور) ده‌شێت ماره‌بکرێن ئه‌ویش مه‌رجی جۆی هه‌یه‌و پێشتر ڕوونمان کردۆته‌وه، ده‌توانی سه‌یری ئه‌مه بکه‌ی: ٦٥ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.