به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: باوک و دایک چاکه‌و فه‌ز‌ڵیان زۆره له‌سه‌رمان، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه که باش بین له‌گه‌ڵیانداو ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمان به په‌رستنی خۆی باس کردووه. وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيماً[الإسراء٢٣]. سه‌باره‌ت به مافی دایک و باوک به‌تایبه‌تی باوک له به‌مێردانی کچی یان ژن بۆهێنانی کوڕی، زانایان جیاوازیان هه‌یه له‌ڕاده‌ی ده‌سته‌ڵاتی باوک یان وه‌لی ئافره‌ته‌که که ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک بۆی هه‌یه بڕیاری هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه.. هه‌ندێکیان ده‌فه‌رموون باوکه‌که وه‌ک فه‌زڵ هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته‌و کیژ بۆی نییه به‌بێ ئیزنی باوکی شووبکات هه‌رچه‌نده ئه‌و پیاوه‌ش که‌دێته داوای و هاوشانی کچه‌که بێت. واته ئه‌گه‌ر داواکارێکی باش و هاوشانی کچێک بێته پێش، ئه‌وا ئه‌گه‌ر باوکه‌که‌ی ڕازی نه‌بوو ئه‌وا کچه نابێت یاخی بێت له‌فه‌رمانی بابی.. هه‌ندێکی تر ده‌فه‌رموون باوکه‌که مافی وه‌ک عه‌دل هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، واته ئه‌گه‌ر داواکاره‌که هاوشان بوو بۆ کچه‌که‌ی و هیچ عه‌یبێکی وای نه‌بێت که به‌پێی شه‌رع بتوانێت ڕه‌فزی بکات ئه‌وا بۆی نییه ئه‌و کوڕه ڕه‌فز بکات، خۆ ئه‌گه‌ر باوکه‌که هه‌ر ڕێگر بوو ئه‌وا تاڕاده‌ی سکاڵا له‌لای قازی کچه بۆی هه‌یه به‌رگری له‌مافی خۆی بکات، چونکه به‌پێی شه‌رع مافی باوکه‌که ته‌واو بووه که یه‌کێکی هاوشان بۆ کچه‌که‌یان هاتۆته پێش و هیچ پاساوێکی شه‌رعیشی نییه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی، بۆیه لێره‌دا مافی ته‌واو ده‌بێت.. ئامۆژگاری ئێمه‌ش بۆئێوه؛ زیاتر چاوه‌ڕێیه، زیاتر له خوا نزیک بنه‌وه، دوعا زۆر کردنه.. هه‌وڵبده‌ن ڕازی بکه‌ن، با کچه‌که زیاتر له‌بابی نزیک بێته‌وه چاکه‌ی زۆرتر له‌گه‌ڵ بکات به‌ڵکو دڵی بابی خۆی نه‌رم بکات.. تۆش هه‌وڵبده له‌بابی کچه‌که نزیک بیته‌وه، که‌سانێک بدۆزنه‌وه که له‌لای ئه‌و ڕێزدارو گوێلێگیراو بن.. به‌ڵکو قسه‌ی خێری بۆ بکه‌ن، تێبگه‌یه‌نن که له‌ئیسلامدا ئافره‌ت مافی زۆرزۆره‌و هه‌موو شتێکی باشی پێدراوه.. بۆی ڕوون بکه‌نه‌وه که به‌زۆر به‌شوودان له‌ئیسلامدا نییه ئه‌گه‌ر کچه ڕازی نه‌بێت.. په‌له مه‌که‌ن، خۆشه‌ویستی و عاتیفه تووشی هه‌ڵه‌و گرفتان نه‌کات، با هه‌موو شتێکتان به‌پێی دینی خوا بێت، له‌یادتان بێت که هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت خوا بڕاندویه‌ته‌وه.. باوکیش بۆی نییه له‌سه‌ر شتێکی ئاوه‌ها کچی خۆی بێبه‌ری بکات له‌خۆی، ئه‌و کاره ته‌نها له‌سه‌ر کردنی گوناهی گه‌وره که ڕیسوایی تێدا بێت بۆ خێزانه‌که، یاخود به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، به‌ڵکو له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا ده‌بێت زۆر زیاتر به‌ئارامتر بین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی منداڵه‌کانمنان نه‌وه‌ک دوورتر بکه‌ونه‌وه.. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێبه‌ریکردنی کچه‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی له میراتی خۆی بێبه‌شی بکات و له‌سه‌ر ناوی خۆی لای به‌رێت، دیسان ئه‌وه‌ش جائیز نییه‌و بۆی نییه کاری وا بکات و گوناهباریش ده‌بێت، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر منداڵ شه‌رعی بوو ئه‌وه ئیتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌چه‌ڵکه تۆمار ده‌کرێت به هه‌تاهه‌تایی و هیچ شتێک نییه لێی بکاته‌وه( با باوکه‌که ئه‌وانه هه‌موو بزانێت). ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ته‌نها ترساند‌نه! له‌سه‌ر چی ده‌یترسێنێت! ئه‌گه‌ر هۆکارێکی شه‌رعی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وا بۆی هه‌یه ڕێگری له‌و کاره بکات و ئیسلامه‌که‌شمان لایه‌نی ئه‌و ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک وتمان هیچ هۆکارێکی شه‌رعی و ڕه‌وای نییه له به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و کاره ئه‌وا با بزانێت گوناهبار ده‌بێت، چونکه ئه‌و ده‌بێت خه‌م بخوات له‌وه‌ی که کچه‌که‌ی بداته پیاوێکی باش‌و به‌دین هه‌تا له‌دواڕؤژ لێی به‌رپرسیار نه‌بێت، ده‌ی که ئێستا مه‌به‌ست هاتۆته پێش بۆ ڕێگری ده‌کات؟ وه‌ک چۆن کوڕ مافی خۆی هه‌یه که کچ به‌دڵی خۆی دیاری بکات، ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه( به‌ڵام وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر باوک له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رلایه‌کیان پێی باش بوو که ڕێگری بکات و ئه‌و ڕێگریه‌شی له‌جێی خۆی بوو ئه‌وا بۆی هه‌یه نه‌یه‌ڵێت، هه‌روه‌کو عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر خوا لێیان ڕازی بێت ویستی کچێك بخوازێت به‌ڵام باوکی نه‌یهێشت، چونکه ئه‌و باشتر ده‌یزانی که ئه‌و ئافره‌ته بۆ کووڕی ئه‌و باش نه‌بوو..). خوای گه‌وره کاری خێر بۆ هه‌موو که‌سێک ئاسان بکات، آمین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه