به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێزمان ئه‌گه‌ر ئه‌و ماره‌کردنه‌تان هه‌موو مه‌رجه‌کانی تێدا بووبێت ئه‌وا دروسته‌و ئه‌وه‌ش تۆ باسی ده‌که‌ی هیچ بنچینه‌یه‌کی دروستی نییه‌و به‌ڵكو بیدعه‌یه، مه‌به‌ستم له ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌ک(پیاو و ئافره‌ته‌که)، به‌ڵکو ئه‌وه تاوانیشه چونکه خۆ جارێ ئێوه هه‌تاوه‌کو گرێبه‌سته‌که‌تان(عقد) ته‌واو نه‌بێت چۆن ڕه‌وایه ده‌ستان به‌ریه‌ک بکه‌وێت! به‌هه‌مان شێوه خوێندنی سوڕه‌تی (الفاتحة)، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بیدعه‌یه‌کی تره‌و که‌به‌داخه‌وه له‌زۆر وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌کرێن، بۆهه‌رشتێک به‌لایانه‌وه خێر بێت فاتیحه‌یه‌کی بۆ ده‌خوێنن، ئه‌وه نه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و نه یاریانی و نه پێشینانیشمان ئه‌و کاره‌یان کردووه.. ئه‌گه‌ر چاک بوایه ئه‌وان پێشیان ده‌داینه‌وه له‌کردنی.. مه‌رجه‌کانی گرێبه‌ستی ماره‌کردن به‌کورتی: ١/ شێوازی ده‌ربڕینێک(الصیغة)؛ به‌وه‌ی که گه‌وره‌ی ئافره‌ته‌که(ولیها) بڵێت: ئه‌وه من کچه‌که‌ی خۆمم دا پێت، یان لێم ماره‌کردی.. هه‌ر ده‌ربڕینێک که مانای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بدات بۆ ئه‌و کاره.. زاواش(پیاوه‌که) قه‌بوڵی بکات، وه‌ک بڵێت: ڕازیم به ماره‌کردنی ئه‌و ئافره‌ته یان ئه‌وا ماره‌م کرد، یان ڕازیم به‌وه‌ی که ئه‌و ئافره‌ته خێزانم بێت... هه‌ر جۆره ده‌ربڕینێکی تر که به‌و واتایانه بێت. ٢/ پیاوه‌که؛ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت: - ده‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت حه‌ڵاڵ بێت بۆی، واته نابێت له‌وانه بێت که لێی حه‌رامن وه‌ک خوشکی له شیره‌وه، پوری، خۆشکی خیزانی ئه‌گه‌ر یه‌که‌میانی له‌لا مابێته‌وه، یان ئافره‌تێکی بێباوه‌ڕ بێت....هتد. - ده‌بێت ئه‌و پیاوه دیاریکراو بێت؛ بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ی(ولي) کچه‌که بڵێت له‌ڕووی چه‌ند پیاوێک ئه‌وا من کچه‌که‌م دا به‌یه‌کێک له‌ئێوه، ئه‌و ماره‌ییه دانامه‌زرێت له‌به‌ر دیارینه‌کردنی زاوا(پیاوه‌که). - نابێت له‌کاتی ئیحرام به‌ستن بێت به‌حه‌ج یان عه‌مره. ٣/ ئافره‌ته‌که. ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت: - نابێت هیج ڕێگرییه‌کی ماره‌کردنی تێدابێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که برای بێت له‌شیره‌وه، یان پیاوه‌که کافر بێت یان گاور‌و جوله‌که بێت.. ئافره‌تی موسوڵمان ته‌نها بۆی هه‌یه شووبکات به موسوڵمان.. یان ئافره‌ته‌که پێشتر شووی کردبێته‌وه‌و له ماوه‌ی (عدة)دا بێت، واته چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبوونی سێ بێ‌نوێژی بوون... - ده‌بێت ئافره‌ته‌که دیاریکراو بێت، ئه‌وه‌ی که شو ده‌کات ناسراو بێت، نه‌وه‌ک بۆ نمونه باوکی بڵێت ئه‌وا من کجێکی خۆمم دا به تۆ(پیاوه‌که). - نابێت کچه‌که ئیحرامی کردبێت به حه‌ج یان عه‌مره. ٤/ سه‌رگه‌وره‌ی ئافره‌ته‌که(الولي)؛ ده‌بێت پیاو بێت، وه‌ک باوکی ئه‌گه‌ر هه‌یبوو(وه موسوڵمان بوو) یان برای یان باپیری....هتد. وه ئه‌گه‌ر وه‌لییه‌کی موسوڵمانی نه‌بوو وه‌ک خێزانه‌که‌ی تۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆی موسوڵمان بووبێت ئه‌وا ده‌بێت که‌سێکی موسوڵمانی نێرینه‌ی پێگه‌یشتووی و عاقڵ بوبێته سه‌رگه‌وره‌ی.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "لا تزوج المرأة المرأة، ولا تزوج المرأة نفسها" رواه ابن ماجه. واته/ نابێت ئافره‌ت ئافره‌ت بداته شوو، وه‌روه‌ها نابێت ئافره‌ت خۆی بداته شوو. ٥/ دوو شاهێد؛ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل" رواه ابن حبان في صحيحه. واته/ ماره‌یی دروست نابێت مه‌گه‌ر به ئاماده‌یی سه‌رگه‌وره‌ی ئافره‌ته‌که له‌گه‌ڵ دوو شاهێدیش که جێی متمانه‌و بڕوا بن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.