به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێک بیرت ده‌خه‌ینه‌وه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تائێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه له‌ماڵێک پێکه‌وه ژیاون ئه‌وه گوناهی تێکه‌ڵبوونتان(الإختلاط) کردووه، ئه‌وه‌ش حه‌رامه، ئه‌گه‌ر کاری سێکسیشتان کردبێت هه‌مووی به زینا دانراوه و ده‌بێت به‌زووترین کات لێی په‌شیمان بن و ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ی.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً[الإسرا‌ء:٣٢]. واته/ نزیکی زینا مه‌که‌ونه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی پیس و ناڕه‌وایه، هه‌روه‌ها به‌دبه‌خترین ڕێگایه.. ئه‌وانه‌ی زینا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌که‌ن و پاک نه‌بنه‌وه پێش مردن مه‌گه‌ر خوا به‌ڕه‌حمی خۆی لێیان خۆش بێت ئه‌گینا له‌گۆڕدا(قبر) ده‌خرێنه ناو ته‌نووری پڕ ئاگرینه‌وه و له قیامه‌تیش ده‌بێت به‌ئاگری دۆزه‌خ پاک بنه‌وه، خوا په‌نامان بدات. پاشان برای به‌ڕێزمان؛ ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن به‌هیچ جۆرێک جائیز نییه، ماره‌کردنی شه‌رعی ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێکی تێدا بێت و به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه دانامه‌زرێت، بۆ شاره‌زاییت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه ده‌تگێڕینه‌وه بۆ ئه‌و وه‌ڵامه: ٢٦٠ . که‌واته به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه بێت بۆت نییه به‌ته‌نیا له نێوانی خۆت و ئه‌و ئافره‌ته‌دا ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌نجام بده‌ن(عقد الزواج)، حیکمه‌تی ئه‌و مه‌رجانه‌ش پاراستنی مافی هه‌ردوولایه، به‌تایبه‌تی ئافره‌ته‌که، هه‌تاوه‌کو ئافره‌ت نه‌بێته یاری کردن به‌ده‌ست پیاوانی لاسار و نیازپیسان(حاشای ئێوه).. ئامۆژگاری ئێمه‌ش؛ ئه‌گه‌ر دڵت به‌و ئافره‌ته‌وه‌یه ئه‌وا با داهاتووی ئه‌ویش زیاتر ڕوون بێت، فه‌رمووی ئیسلامی لێ بکه، به‌ڵکو موسوڵمان بێت و ئه‌و کاته ماره‌ی بکه به شه‌ریعه‌تی پاکی ئیسلام، ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش نابێت ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر دینی خۆی بمێنێته‌وه( ته‌نها دینی جووله‌که و گاوریی) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌یرێکی ئه‌و وه‌ڵامه بکه: ٦٥ وه ئه‌گه‌ر بڕوای به‌هیچ ئایینێک نییه، ئه‌وا ماره‌کردنی جائیز نییه و حه‌رامه و که‌واته ده‌بێت وازی لێ بهێنیت.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ[البقرة:٢٢١]. واته/ ئه‌ی ئیمانداران؛ ماره‌یان مه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاو‌ه‌ڵ بۆ خوا په‌یداده‌که‌ن و بێ باوه‌ڕن هه‌تاوه‌کو ئیمان ده‌هێنن، ئافره‌تێکی به‌نده‌ی بێ ماڵ و بێ ناوداری ئیماندار زۆر باشتره بۆتان وه‌ل له ئافره‌تێکی ئازادی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناودار به‌ڵام بێ باوه‌ڕ بێت هه‌رچه‌نده دڵیشیتان بۆیان بچێت. له‌کۆتاییدا؛ ئێمه ئامۆژگاری ئه‌وه‌شت ده‌که‌ین که خۆت ڕازی بکه‌ی تا بچیت کچه کوردێکی موسوڵمانی لای خۆمان ماره‌بکه‌ی، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه زیاتر خێره و مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی دواڕۆژه و هه‌روه‌ها له‌پێشتریشه بۆمان.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.