به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌بێت بۆ دروست بوونی گرێبه‌ستی ماره‌کردن(عقد النکاح) مه‌رجه‌کانێتی.. له‌گرنگترینی ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئاماده‌یی سه‌رپه‌رشتیکار(الولي)ی ئافره‌ته‌که‌یه( وه‌ک؛ باوکی، برای، مامی...) له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دوو شایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه هه‌بوون ئیتر گرێبه‌سته‌که داده‌مه‌زرێ و بوونی (مه‌لا)ش یان ئه‌وه‌ی که مۆڵه‌تی نووسینه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌یه له‌مه‌رجه‌کانی(عقد)ه‌که نییه.. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بۆ نمونه باوکی کچه‌که بڵێت به زاواکه که ئه‌وا من فڵانه کچی خۆمم ئه‌ده‌مه تۆ به‌سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم)، له‌ولاشه‌وه کوڕه(زاواکه) بڵێت ئه‌وا من قه‌بووڵم کرد و دوو شاهێدیش هه‌بن تا شایه‌تی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ماره‌کردنه ئیتر ئه‌و گڕێبه‌سته داده‌مزرێت و قه‌بووڵه.. به‌ڵام هه‌بوونی مه‌لایه‌ک یان مۆڵه‌ت پێدراوێکی شه‌رعی بۆ ماره‌کردن شتێکی باشه و ته‌واوتره بۆ پاراستنی مافی کچه‌که به‌تایبه‌تی که ده‌نووسرێته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.