به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ ئه‌وه‌ی ماره‌کردنێک به‌پێی شه‌رع پێک بێت و دامه‌رزرێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌وێت: ١/ دیارکردنی هه‌ردوو بووک و زاواکه، واته بزانرێت کێ له کێ ماره ده‌کرێت. ٢/ هه‌ردوولا ڕازی بن به یه‌کتری. ٣/ ئاماده‌بوونی وه‌لی ئافره‌ته‌که، وه‌ک باوک، مام، برا، باپیر، خاڵ..تاد. مافی پێشینه‌یی هه‌یه، واته هه‌تاوه‌کو باوک هه‌بێت برا و مام و ئه‌وانی تر مافیان نییه کچێک به‌شوو بده‌ن، ئه‌گه‌ر خۆیشی نه‌یتوانی ئه‌وا بۆی هه‌یه که‌سێک له خزمانی بکاته وه‌کیل له‌باتی خۆی، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێوه که خاڵتان وه‌کیلی بابتانه. ٤/ بوونی دوو شاهێدی پیاوی ڕاستگۆ و داد(عادل). ٥/ نابێت ڕێگرییه‌ک هه‌بێت له ماره‌کردنه‌که، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک خوشکی خۆی له شیره‌وه ماره بکات، یان لایه‌ک له ئافره‌ت و پیاوه‌که کافر، بێ دین بێت یاخوود وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که گاور بێت، ئه‌وانه و هی تریش ڕێرگرن و حه‌رامن، ماره‌کردنی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه هه‌بوون له ماره‌کردنه‌که‌ت ئه‌وا پشت به‌خوا دروست بووه و ته‌واوه، ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌بێت خاڵیشت له ده‌می خۆیه‌وه وتبێتی به کوره‌که ئه‌وا من به وه‌کاله‌ت کچه(تۆی به‌ڕێز) له تۆ ماره ده‌که‌م و کوره‌ش بڵێت به ئاسکرا ئه‌وا قه‌بوڵم کرد، چونکه ئه‌وه‌ی ئێوه ته‌نها که ڕازی بوون ته‌نها مه‌رجێکی نیکاحه‌که بووه، به‌ڵام له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت وه‌لیش بڵێت و زاواش یان وه‌کیله‌که‌ی وه‌ڵامی قه‌بووڵبوونی بداته‌وه، ئه‌وه پێی ده‌وترێت(الإیجاب و القبول). که‌واته ئه‌گه‌ر خاڵت له‌گه‌ڵ زاوا ئه‌و ئیجاب و قه‌بووله‌یان نه‌کردووه ئه‌وا ده‌بێت دووباره‌ی بکه‌نه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.