به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له مه‌رجه‌کانی ماره‌کردن تێیدا نییه که ده‌بێت مه‌لایه‌ک یان مامۆستایه‌کی ئایینی ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات.. یاخوود ده‌بێت له مزگه‌وت بێت! نه‌خێر.. به‌ڵام بوونی مه‌لایه‌کی پاک و له خواترس زیاتر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌که‌یه له‌سه‌ر شاره‌زایی.. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر مه‌لاش نه‌بێت له‌و نێوانه‌دا کاره‌که ئه‌نجام ده‌درێ به‌ڵام به‌مه‌رجی هاتنه‌دی مه‌رجه‌کانی گرێبه‌ستی ماره‌کردن.. له مه‌رجه‌کان ئه‌وه‌یه دوو لایه‌نه‌که(بووک و زاوایه‌که) دیاری بکرێن و دوو شاهێد هه‌بن و سه‌رپه‌رشتیکه‌ری ئافره‌ته‌که(باوکی، برای..) ، ئیجاب و قه‌بوول؛ واته هه‌ردووکیان به ئاشکرا ده‌ریبه‌خه‌ن که یه‌کتریان ده‌وێ، ئه‌وه‌ش به وتنی ئه‌وه‌ی پێیان بوترێ: ئایا تۆ ڕازیت ئه‌و ئافره‌ته ببێته خێزانت له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده ماره‌یی، کوڕه‌که بڵێ به‌ڵێ ڕازیم و ئه‌وا ماره‌م کردی، کچه‌ش ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕێ به شووکردنی به کوڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌و ماره‌ییه، باوکی کچه‌ش ده‌ربڕێ که ڕازییه ئه‌و کچه‌ی بداته ئه‌و کوڕه.. ماره‌یی(هه‌رچه‌نێک بێت، که‌م یان زۆر له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا)، نه‌بوونی ڕێگرییه‌ک(وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و دووانه حه‌ڵاڵ نه‌بن ببنه ژن و مێرد، بۆ نمونه: کوڕێک و پووری....). ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئه‌نجام بدرێ و بێنه دی ئیتر ده‌کری گرێبه‌نده‌که(العقد) دامه‌زرێ. بۆیه ده‌توانن له ماڵه‌وه، له جێگایه‌ک، هه‌موو ئه‌وانه کۆبنه‌وه و ئه‌و کاره بکه‌ن، ده‌توانی موسوڵمانێکی شاره‌زا له‌گه‌ڵ خۆت به‌ری و ئه‌و کاره‌تان بۆ ئاسان بکات. ئه‌گه‌ر له دادگاش ئه‌و مه‌رجانه په‌سه‌ند ده‌که‌ن و کاری پێ ده‌که‌ن، ئه‌وا به‌ڵێ ده‌کرێ ته‌نها به‌وه‌نده کۆتایی پێ بهێنن. له‌دوای ئه‌و گرێبه‌نده، ئیتر ئه‌و ئافره‌ته حه‌ڵاڵی تۆیه و سه‌رجێیت عیباده‌ته نه‌وه‌ک زینا! ئافره‌تانی خاوه‌ن کتێبه‌کان، خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی کردووه بۆ ئیمانداران بیانخوازن، که‌واته ئیتر زینای چی!؟ به‌ڵام ئێمه ئامۆژگاری ئه‌وه‌ت ده‌که‌ین که له پێناوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته ژیانێکی هه‌میشه‌یی و پڕ خێر به‌ریته سه‌ر، باشتر وایه لێی دڵنیا بیت که موسوڵمان ده‌بێت، یان هیج نه‌بێت ڕازی بێت منداڵه‌کانتان موسوڵمان بن له دواڕۆژدا، چونکه ئه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤه که به ئیمانه‌وه له دایک ده‌بین.. بۆیه ئه‌گه‌ر دڵنیایی ئه‌وه‌ت نه‌بوو، باشتر وایه منداڵبوون دوابخرێت هه‌تاوکو دڵنیایی وه‌رده‌گیرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ئایا له دادگا ده‌شێت بکرێ ئه‌و ماره‌ییه؟ له وه‌ڵامدا: به‌ڵی ده‌گونجێت ئه‌گه‌ر کار به مه‌رجه‌کانی ماره‌ییکردن بکرێت له‌و دادگایه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.