به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له مه‌رجه گرنگه‌کانی دروستیی ماره‌کردن ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا موسوڵمان بن یاخوود ئافره‌ته‌که گاور یان جووله‌که بێت.. پاشان ئه‌و ئافره‌ته به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیکار(الولي) ناتوانێت خۆی ماره بکات، که‌واته باوکی کچه یان برای یان باپیری، که‌سێک که لێی به‌رپرسه و له به‌رژه‌وه‌نده‌ی به‌خه‌مه پێویسته ئاگادار و ئاماده بێت. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک که‌سی نه‌بوو، ئه‌وا بنکه‌یه‌کی ئیسلامی یان ئیمامی مزگه‌وتێک یان قازی ده‌بێته وه‌کیلی و ئاماده ده‌بێت له ماره‌کردنی.. بوونی دوو شاهێدیش مه‌رجه باڵه‌ق و ژیر و موسوڵمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تییان وه‌ربگیرێ و داد بن له چاره‌نووسی ئه‌و ماره‌کردنه، ئه‌گه‌ر وابوون ته‌مه‌نی هه‌ژده ته‌واوه و دروسته. له مه‌رجه‌کانی تری؛ دیاریکردنی ماره‌ییه‌ک بۆ ئافره‌ته‌که، ئه‌وه‌ش به‌پێی توانا و ڕه‌زامه‌نده‌ی هه‌ردوولا که خۆیان له‌سه‌ری ڕێک ده‌که‌ون. بۆ زیاتر ڕوونی ئه‌مه بخوێنه‌وه ٢٦٠ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.