به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاماده‌بوونی وه‌لی(وه‌ک باوکی کچه‌که) ته‌نها دیکۆر و ڕوواڵه‌تێک نییه، به‌ڵکوو ئه‌و ده‌بێت دیسان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ڕببڕێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه به وتنی ته‌عبیرێکی تایبه‌ت بێت، به‌ڵکوو بوونی له‌و دانیشتنه و ده‌رنه‌بڕینی ناره‌زایی بۆ خۆی ئیزنه و ڕازیبوونه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بڵێ که ئه‌و ڕازییه و قه‌بووڵێتی به نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌نده‌که له‌سه‌ر ئه‌و ماره‌ییه نوێیه‌ی بۆی دیاری ده‌که‌ی، ئیتر داده‌مه‌زرێ، یان بڵێ که من ڕازیم کچی خۆمت لێ ماره بکه‌مه‌وه به شه‌رعی ئیسلام له‌سه‌ر ماره‌یی ئه‌وه‌نده.. شایه‌ته‌کانیش شایه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن. بۆ پرسیاری ده‌ووه‌میش؛ به‌ڵی هیچ پێویست ناکات مه‌لایه‌ک یان ماره‌بڕێک بوونی هه‌بێت، هه‌ردووکتان و دوو شایه‌ته‌که و باوکی کچه و ماره‌یی دیاریکردن و ده‌بڕین و قه‌بووڵکردن(له لایه‌ن و تۆ و کچه و بابی)، ئه‌وانه‌یه مه‌رجی ماره‌کردن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.