به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مه‌رجه‌کانی نیکاح بریتین له دیاریکردنی ئافره‌ت و کوڕه‌که، ماره‌یی، دوو شاهێد ، وه‌لی ئافره‌ته‌که، ئیجاب و قه‌بوول(هه‌ردوولا بڵێن که ڕازین به‌یه‌ک و یه‌کتری قه‌بووڵ بکه‌ن). هه‌روه‌ها نابێت ئه‌و دوانه به‌پێی شه‌رع به‌یه‌ک نه‌گه‌ن و حه‌رام بێت هاوسه‌رگیرییان، وه‌کو ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایی حه‌رام بن له‌یه‌ک(کوڕێک و پوری یان پیاوێک و کچی ژنه‌که‌ی...) یان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافه‌ره‌ته‌که یان پیاوه‌که کافر بێت.. که‌واته به‌م پێیه ماره‌بڕ له ناو ئه‌و مه‌رجانه نییه، ئه‌وجا مه‌لا بێت یان هه‌رکه‌سێکی تر.. بوونی مه‌لا زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه بووه ئه‌وان شاره‌زایی شه‌رع بوون و خه‌ڵکیش به‌پێی شه‌رع مه‌به‌ستیان بووه که‌سێکی شه‌رعناس پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان بۆ دامه‌زرێنێت، ئه‌گیان ئه‌گه‌ر مه‌لاش نه‌بێ به‌ڵام که‌سێک بێت شاره‌زای شه‌رع بێت له‌و بواره‌وه، موسوڵمان و ناسراو بێت ئه‌توانێ ئه‌و کاره ڕاپه‌ڕێنێت، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر وه‌لی ئافره‌ته‌که وه‌ک باوکی یان براگه‌وره‌یه‌کی ئه‌توانێت له‌گه‌ڵ دوو شاهێد بۆخۆی ئه‌و کاره بکات و کچی خۆی بداته کوڕێک که به دڵییه‌تی و له ئیمان و ڕه‌وشت و پیاوه‌تی ئه‌مینه. ئه‌مڕۆش وه‌کو عورف و زه‌مانی لاپه‌ڕه و نوسراو، باشتر وایه که‌سێک هه‌بێت به فه‌رمی ناسراو و تایبه‌تمه‌ند بێت به‌و کاره‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگه بۆ فه‌رمانگا و دادگا و هه‌ندێ حاڵه‌ت سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.