به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئافره‌ت ته‌مه‌نی هه‌رچه‌ندێ بێ بۆی نییه به‌بێ ئاگاداری و ئیزنی دایک و بابی شوو بکات له ئیسلامدا، چونکه ئه‌گه‌ر وا بێت زۆرێک له ئافره‌تان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن و به‌رژه‌وه‌ندییان له ده‌ست ده‌چێ و فه‌وزا و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی تێک ده‌چێت. پێغه‌مبه‌ری خوا سێ ده‌فه‌رموێ ئه‌وه ئافره‌ته‌ی به‌بێ ئیزنی وه‌لییه‌که‌ی شوو بکات، ماره‌کردنه‌که‌ی به‌تاڵه. کوڕه‌که ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه و پاکنیازه با له ده‌رگای خۆیه‌وه بچێته ده‌ره‌وه، له باتی ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئافره‌تێک ڕاکێشێ و دڵی ببه‌ستێته‌وه به خۆیه‌وه و ژیانی لێ تاڵ بکات.. ئافره‌ت داماوه زوو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ، پیاوخراپ و نیازپیسانیش زۆرن، ڕه‌نگه پیاوێک یه‌ک جار به ئافره‌تێک بڵێ خۆشم ده‌وێی، ئیتر ئه‌و ئافره‌ته تووشی داوی ئه‌و پیاوه ببێ، به‌ڵام له ئیسلام ئافره‌ت به‌بێ وه‌لی ناتوانێت شوو بکات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کچه‌که پارێزراو بێ، مافی نه‌فه‌وتێ، که‌سه‌کاری کچه‌که هاوکاری بن له دۆزینه‌وه‌ی پیاوێکی گونجاو بۆ کچی خۆیان نه‌وه‌ک ته‌نها هه‌ست و نه‌ستێ بێ و به‌که‌ڵکی به‌ڕێوه‌چوون و لێپرسراوێتی نه‌یه‌ت. هه‌موو ئه‌مانه وه‌لی و گه‌وره‌ی ئافره‌ته‌که باشتر ده‌یزانێ وه‌ک له کچێکی دڵ‌پاکی ناسک وه‌ک شووشه که ئه‌گه‌ر شکا چاکبوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.