سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چارەسەر چیە بۆ من كە دەڕۆمە داوای كچێك و باوكی ڕازی نییە.؟
السلام علیكم.دواى ڕێز و سڵاو و بۆ سایته‌ به‌سوود و به‌نرخه‌كه‌تان، من گه‌‌نجێكم نزیكى 25 سالم و الحمدالله‌ گه‌نجێكم كه‌ هه‌ر له‌ دایكبوونمه‌وه‌ له‌ناو باوه‌شى ئیسلامدا گه‌وره‌بووم و له‌خێزانێکى به‌ناوبانگ‌ له‌رووى دینه‌وه‌ ته‌ئیكید ئه‌مناسن كه‌ر پێتان بڵێم كورى كێم؟ به‌ڵام حه‌زناكه‌م. من ماوه‌ى 2 ساڵه‌ عاشقى كچێكى زۆر به‌دین و له‌خوا ترس بووم له‌ پێناوى خوا یه‌كترمان هه‌ڵبژاردووه،‌ جه‌ند جارێکه‌ داخوازى ئه‌كه‌م و چه‌نده‌ها كه‌سى به‌ناوبانكى ئه‌م كوردستانه‌م به‌كارهێناوه‌، باوكێكى زۆر كه‌له‌ره‌قى هه‌یه ‌و له‌قسه‌ى خۆى نایه‌ته‌ خواره‌وه‌ . هۆى نه‌دانه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌ڵێت ئه‌م كچه‌م ناده‌م به‌شوو تاكو گه‌وره‌كه‌یان شوو نه‌كات ئه‌گه‌ر نا من هیچ كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و و عائیله‌كه‌یان نییه‌. ئیدى ناتوانین واز له ‌یه‌كتر بهێنین له‌گه‌ڵ ئه‌م كچه‌ هه‌رچه‌نده‌ سوباس بۆ خواى میهره‌بان تاكو ئێستا په‌نجه‌یه‌كمان به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتووه‌. جا ئایا ڕێگه‌ چاره‌ى ئیمه‌ چییه؟‌ به‌ڵام زۆر یه‌كترمان خۆش ده‌ویت ناتوانین یه‌كتر به‌جێ بهێڵین؟ وه‌ ئایا گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى ساده‌مان هه‌بێت جائیزه‌؟ چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت زیانێكى پاك پێكه‌وه‌ بنێین به‌ڵام ئه‌م باوكه‌ ڕێگره‌؟ به‌ڵام ڕاستان پێ ئه‌ڵێم من گه‌نجێكى تازه‌ ناو ئیسلام نیم بۆیه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م ڕێگه‌ چاره‌كم بۆ ببینه‌وه‌.. تكاتان لێ ئه‌كه‌م، 2 ساڵه‌ زیان و نان و خوومان لێ تاڵ بووه‌ . ئه‌م كچه‌ش له‌ عائیله‌كى زۆر به‌ناوبانكى ئه‌م كوردستانه‌ن و شه‌هیدیان داوه‌ بۆ ئیسلام له‌ كوردستان. والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1335

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

داواكارین خوای په‌روه‌ردگار كارتان بۆ ئاسان بكات و دڵی باوكی نه‌رم كات، به‌ڵام برام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت و ده‌بێت زۆر ئاگات له‌ خۆت بێت شه‌یتان فریوتان نه‌دات، له‌ كاتێكدا ئێوه‌ مناڵی خه‌ڵكێكی ئاوا ناسراون، بۆیه‌ تكامان وایه‌ زیاتر په‌یوند بن به‌ سنووری شه‌رعه‌وه‌ و زۆ له‌ قاپی رِه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بپارِێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شبێت، ئه‌وه‌ ته‌نها خوا بۆ خۆی ده‌زانێت خێر له‌ چیدایه‌، و له‌وانه‌یه‌ خێر له‌وه‌دا نه‌بێت. خوای دانا و كاربه‌جێش ده‌فه‌رمووێتوَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ[البقرة: ٢١٦].

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


  ژمارەی بینین 845

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram