به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مه‌به‌ست له‌و فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه نییه که بێوه‌ژن بۆی هه‌بێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی بابی یان وه‌لی خۆی شوو بکات! چونکه پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ" لا نکاح إلا بولي" واته/ ماره‌کردن جێبه‌جێ ناکرێ مه‌گه‌ر به ئامده‌بوون و ئاگاداری وه‌لی ئافره‌ته‌که، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو ئافره‌تێکه، بێوه‌ژن یان کیژ. به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بابی یان وه‌لییه‌که‌ی بۆی نییه بیداته شوو به‌بێ ڕوخسه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خۆی، به‌ڵام باوک بۆی هه‌یه کچی بداته شوو به‌بێ ئه‌وه‌ش ئیزنی کچی بخوازێت، کچیش دیسان ئه‌گه‌ر نه‌یوست شوو بکاته ئه‌و پیاوه‌که‌ی باوکی یان وه‌لی بۆی دیاری کردووه بۆی هه‌یه ڕازی نه‌بێ و سکاڵا بکات. به‌ڵام وه‌کو وتمان باوک بۆی هه‌یه کجی بداته شوو به‌بێ ئه‌وه‌ش له ثێشا ڕه‌زامه‌ندی لێ وه‌ربگرێ له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ش که باوکان یان وه‌لییه‌کان نابێت ئه‌و مافه به هه‌ل وه‌ربگرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان سته‌م له کچه‌که‌یان! ئه‌گه‌ر باوک له خوا ترس و شاره‌زا بێت له ئیسلام هه‌رگیز کچی خۆی ناداته که‌سێک نه‌بێت پشت و په‌نا بۆ کچه‌که‌ی یان لێی نه‌حه‌سێته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.