به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: زەواجەکەتان دانەمەزراوە! بەحوکمی ئەوەش لە نەزانیتان بووە پێکەوە خەوتن و ژیانتان بە زینا و گوناهە ئەژمار ناکرێت، بەڵام لە کەمتەرخەمی و زوو پرسیارنەکردنتان تاوانبارن، لەسەرتانە تۆبە و پەشیمانی دەرببڕن، واتە دانبنێن بە هەڵەتان و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکەن.. بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو گرێبەندە بەتاڵە، تەنها نوێکردنەوەی پێویستە! بەوەی دوو شاهێدەکە یاخود دووانی دیکە(موسوڵمان و ڕاستگۆ بن) بێنە ماڵتان و باوکی ئافرەتەکەش ئامادە بێت، دیسانەوە باوکەکە بڵێت من ڕازیم کچی خۆم مارە بکەم لەسەر ئەوەندە مارەیی و بەپێی شەرعی خوا. تۆیش بڵێیت قەبووڵم کرد و ڕازیم، کچەش(خێزانت) ڕەزامەندی دەببڕێت و قەبووڵی بکات.. دوو شاهێدەکەش شایەتن لەسەر ئەوە، باشتریشە لەسەر کاغەزێک شێوازێک بنووسرێتەوە و هەموو واژۆی لەسەر بکەن، لە نەکردنیشی کێشە نابێت.. لە حاڵەتی ئەوەش بچنە لای مزگەوت و شارەزایەک هەتاوەکو بە ئەو کارە هەستێت لە نێوتان هەر دەبێت، و بۆ خۆشتان ئەنجامی بدەن هەر دەبێت.. بۆچی ئەو گرێبەندە پێویستە نوێبکرێتەوە؟ چونکە ئێوە ئێستا هیچ گرێبەندێکی شەرعیتان لەنێواندا نییە! وەکو دوو بێگانەن پێکەوە، وەکو کەسێک وایە نوێژی بەیانی بکات پێش ئەوەی کاتی نوێژەکە داخڵ بووبێت! لە ڕوکن و مەرجەکانی دامەزراندنی پڕۆسەی هاوسەرگیرییش ئەوەیە وەلی ئافرەتەکە ئامادە بێت. بە ڕیزبەندییش یەکەم بابێتی ئەگەر موسوڵمان بوو، ئەوجا برا گەورەی، باپیری، مامی...تاد لە حاڵەتی ئەوەش ئەگەر باوکی مابوو لە ژیان و بەڵام لەو وڵاتە نەژی لەگەڵتان، ئەوەندەی بەسە دوو شاهێدەکە بیناسن و بە تەلەفۆن ڕەزامەندی دەرببڕێت.. شایەنی باسە؛ بۆتان دروست نییە سەرجێی و دەستبازی ئەنجام بدەن هەتاوەکو ئەو گرێبەندە نوێ دەکەنەوە.. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.