به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕیزتان : برای به‌رێز، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه بزانن هه‌موو لایه‌ک که به‌لای ڕای زۆری زانایان که ئه‌وه‌ش ڕای په‌سه‌ندتره ئافره‌ت ناتوانرێت بدرێته شوو به‌زۆر، واته به‌بێ ئیزنی خۆی! به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خاوه‌ن عه‌قڵیکی ته‌واو و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بزانێت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: "الأيم أحق بنفسها من وليها. والبكر تستأذن في نفسها وإذنها صماتها" رواه مسلم، واته ئافره‌تی بێوه‌ژن خۆی له پێشتره بۆ ماره‌کردنی له یه‌کێک وه‌ک له سه‌رپه‌رشته‌که‌ی، کچیش ئیزنی لێوه‌رده‌گیرێت و ڕوخسه‌ته‌که‌شی بێ ده‌نگییه‌تی. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه کیژ شه‌رم بکات بۆیه ئه‌گه‌ر رازی نه‌بێت ئه‌وه ده‌نگ ده‌کات وه ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگه مانای ڕازی بوونیه‌تی. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: "لا تنكح الأيم حتى تستأمر. ولا تنكـح البكر حتى تستأذن قـالوا يا رسـول الله وكيف إذنها قال أن تسكت" هه‌مان واتای پێشووی هه‌یه. له‌بۆچوونی مالیکییه‌کان پێیان وایه که جائیزه باب کچی خۆی به‌بێ ئیزن بدات به‌شوو، به‌ڵام وه‌ک ووتمان ڕای زۆرینه به‌هێزتره. بۆیه جائیزه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک به‌زۆریش درا به‌شوو ئه‌وه بۆی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌ست(عقد)ه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، وه‌ک له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: ( عن ابن عباس رضي الله عنهما أن جارية بكراً أتت رسول الله صلى الله عليه وسلم فذكرت أن أباها زوجها وهي كارهة، فخيرها النبي صلى الله عليه وسلم) رواه أبو داود وابن ماجه. واته ئیبن عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رمووێ جارێک کیژیک هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و باسی ئه‌وه‌ی کرد که بابی داوێتی به‌شوو و ئه‌میش ناڕازییه! ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وی سه‌رپشک کرد که ئایا بمێنێته‌وه یان گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئێمه پێمان باشه هه‌ر وه‌ک له پێشتر ووتمان که‌سانێکی به‌ڕێز له‌لای بابی کچه‌که بچنه لای و پێی بڵێن که ئه‌و ناتوانێت کچه‌که‌ی بداته شوو به‌ته‌نها به‌ڵکو ده‌بێت کچه‌ش ڕازی بێت! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که بۆ داهاتوویان باش نابێت چونکه قه‌بوڵکردنی ژن و پیاو و یه‌کترویستنیان ئه‌وانه له‌مه‌رجی دروستی گرێبه‌ستی شه‌رعییه. کچه‌که‌ش ده‌توانێت خۆی ئازا بێت و ڕۆڵی خۆی ببینێت! با به‌ئاشکرا بڵێت که نایه‌وێت شووبکات به یه‌کێک که پێی ڕازی نییه. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین هیچ مزگه‌وتێک له وڵاته‌که‌تان ئه‌و نیکاحه به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر کچه ڕازی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بکرێتیش وه‌ک ووتمان ده‌توانێت له‌لای مزگه‌وتێکی تر هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه. هه‌رچی ده‌توانن به حیکمه‌ت ئه‌وکێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر تؤش بائاشکرا دیار بیت له به‌رده‌م ویستی بابی کچه‌که ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر نه‌یدات به خزمه‌که‌ی خۆی نه‌شیدات به تۆ. ڕه‌نگه له‌دووری تۆ کێشه‌که چاره‌سه‌ر بێت بۆ تۆ باشتر بێت.. هه‌وڵ بده‌ن له‌ڕێی ئافره‌ته‌که هه‌موو شت بکرێت، با ئه‌و خۆی ناڕه‌زایی بکات و ئه‌گه‌ر هه‌ر بابی زۆری کرد ئه‌و کات با کچه‌که هه‌وڵ بدات که‌سانێکی موسوڵمان وه‌ک مزگه‌وتێک بۆ نموونه ڕاکێشێته ئه‌و باسه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری، به‌ڵکو نه‌گاته لای ناموسوڵمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانێت زمانی ئاگاداری به نیازی ترساندن به‌کار بهێنێت، وه‌ک ئه‌وی بڵێت ئه‌گه‌ر زۆرم له‌گه‌ڵ باکار بهێنی ئه‌وا یاسا ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌کردار ئه‌وه نه‌کرێت باشتره چونکه شه‌ری زیاتره له خێری. خوای گه‌وره کارئاسانی بکات له‌سه‌ر خێر. آمین وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن(باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.