به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا جارێ ده‌بێت بزانین ماره‌کردنی کام له‌ئافره‌تانی خاوه‌ن کتێبه‌کان جائیزه موسوڵمان بیانخوازێت؟ پاشان ئه‌وه بزانه ئه‌و حوکمه‌ی ئێستا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئافره‌تی موسوڵمانیش ده‌گرێته‌وه، نه‌وه‌ک هه‌ر گاورێک یان جووله‌که.. واته ئه‌گه‌ر جائیز بێت یان حه‌رام هه‌موو ئافره‌تێک ده‌گرێته‌وه که جائیز بێت ماره‌بکرێت به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.. ژنخواستن به نییه‌تی ته‌ڵاقدان له‌دوای ماوه‌یه‌ک به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له دوو حاڵه‌ت تێپه‌ڕ ناکات: 1/ ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت یان له‌گرێبه‌سته‌که‌دا بنووسرێت، ئه‌وه ماره‌کردنی موتعه‌یه و به فه‌رمانی و خوا و پێغه‌مبه‌ر و کۆڕای زانایانی سوننه حه‌رامه و وه‌ک زینا وایه.. ئیمامی عه‌لی-خوای لێ ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕێگری کرد له ماره‌کردنی موتعه و هه‌روه‌ها له خواردنی گۆشتی گوێدرێژی ماڵی له ڕۆژانی جه‌نگی خه‌یبه‌ر" أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن نكاح المتعة، وعن لحوم الحمر الأهلية زمن خيبر" متفق علیه، له‌ڕیوایه‌تێکی تر" نهى عن متعة النساء يوم خيبر، وعن لحوم الحمر الإنسية". 2/ یاخوود ئه‌وه‌یه که پیاوه‌که ئه‌وه به‌مه‌رج ڕاناگرێت له گرێبه‌سته‌که(العقد) و ئاشکرای ناکات، به‌ڵکوو ته‌نها له‌دڵی خۆیدا ده‌بێت که بۆ ماوه‌یه‌ک بۆ نمونه هه‌تاوه‌کو کاری له‌و وڵات و غه‌ریبییه مابێت ئه‌و ئافره‌ته خێزانی بێت و پاشان که گه‌ڕایه‌وه ته‌ڵاقی بدات.. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بوو ئه‌وا جومهوری زانایان ئه‌و گرێبه‌سته‌یان به جائیز داناوه. ئیبن قودامه له‌کتێبی(المغني)دا ده‌فه‌رموێت:" ئه‌گه‌ر ماره‌ی کرد به‌بێ بوونی مه‌رجێک(ئاشکرا بێت بۆ ماوه‌یه‌ک) و ته‌نها له نییه‌تیدایه ته‌ڵاقی بدات له دوای مانگێک یاخوود تا ئه‌و کاته‌ی پێویستییه‌که‌ی له‌و وڵاته نامێنێت ئه‌وه ئه‌و ماره‌کردنه دروسته له‌سه‌ر قسه‌ی زۆربه‌ی زانایان، ته‌نها ئه‌وزاعی نه‌بێت که فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه ماره‌کردنی موتعه‌یه، به‌ڵام ڕاست ئه‌وه‌یه که ده‌شێت و هیچی تێدا نییه." ئیمامی شایفیعیش- ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- یه‌کێکه له‌وانه‌ی به‌جائیزی داناوه، ئیمام مالیک- ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به ناپه‌سه‌ندی(مکره)ی داناوه، هه‌رچی ئیمام ئه‌حمه‌دیشه-ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به‌حه‌رامی ڕاگرتووه. ئیبن ته‌یمییه‌ش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- پرسیارێکی وایان لێ کرد، هه‌روه‌ک چۆن له(الفتاوی الکبری)دا هاتووه، له‌باره‌ی پیاوێک که زۆر هاتوچۆ ده‌کات له نێوان وڵاتاندا و له‌هه‌ر شارێک مانگ و دوو مانگ ده‌مێنێته‌وه و پاشان به‌جێی دێڵێت، ئه‌ترسێت له گوناه(زینا)، ئایا بۆی هه‌یه ئافره‌تێک ماره بکات له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له وڵاته‌دا و پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌وێی به‌جێهێشت ته‌ڵاقی بدات و مافی ئافره‌ته‌که‌ش بدات؟ وه ئایا ئه‌و ماره‌کردنه دروسته یانا نا؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: "بۆی هه‌یه به‌و جۆره ژنبخوازێت، به‌ڵام با ماه‌کردنێکی هه‌میشه‌یی بڕیار بدات، مه‌رجی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی تێدا نه‌بێت، به جۆرێک ئه‌گه‌ر ویستی بیهێڵێته‌وه ، ئه‌گه‌ریش ویستی ته‌ڵاقی بدات، ئه‌گه‌ر نییه‌تی وابوو له‌دوای ته‌واوبوونی سه‌فه‌ره‌که‌ی به دڵنیایی ته‌ڵاقی بدات ئه‌وه ناباشه(مکروه) له‌حاڵاتێکی وادا، وه له‌سه‌ر دروستی ماره‌کردنه‌که‌ش خیلاف هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر نییه‌تی وابوو که سه‌فه‌ری کرد و دڵی هه‌ر له‌سه‌ری بوو ئه‌وا ده‌یهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ته‌ڵاقی بدات، ئه‌وه جائیزه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مه‌رجی بگرێت کات ڕاگرتن(به‌ئاشکرایی) ئه‌وه ماره‌کردنی موتعه‌یه و هه‌ر چوار پێشه‌وایانی سوننه و جگه له‌وانیش ڕێکن له حه‌رامکردنی." الجواب: له أن يتزوج، لكن ينكح نكاحا مطلقا، لا يشترط فيه توقيتا، بحيث يكون إن شا‌ء أمسكها وإن شا‌ء طلقها، وإن نوى طلاقها حتما عند انقضاء سفره كره في مثل ذلك، وفي صحة النكاح نزاع، ولو نوى أنه إذا سافر وأعجبته أمسكها، وإلا طلقها، جاز ذلك، فأما أن يشترط التوقيت فهذا نكاح المتعة الذي اتفق الأئمة الأربعة وغيرهم على تحريمه.انتهى شێخ ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌فه‌توایه‌کیدا خیلافه‌که‌ی زانایان ده‌هێنێته‌وه و پاشان به‌ڕێزیشیان به‌جائیزی ده‌زانن بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ر له‌خۆی بترسێت له زینا، به‌ڵام پێێ باشه که ئه‌و نییه‌ته کاتییه‌ی تێدا نه‌بێت، له‌به‌ر دینه‌که‌ی و ده‌رچوونی له خیلافی زانایان له‌سه‌ر ئه‌و باسه، پاشان ده‌فه‌رموێت: چونکه خۆ پیاو(الزوج) ته‌ڵاقدانی لێ قه‌ده‌غه‌نه‌کراوه هه‌تاوه‌کو ئه‌و نییه‌ته‌ی هه‌بێت له‌ئه‌وه‌ڵی ماره‌کردنه‌که ئه‌گه‌ر بینی به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه ته‌ڵاقی بدات"أما أن يتزوج في بلاد سافر إليها للدراسة أو لكونه سفيراً، أو لأسباب أخرى تسوغ له السفر إلى بلاد الكفار، فإنه يجوز له النكاح بنية الطلاق إذا أراد أن يرجع كما تقدم، إذا احتاج إلى الزواج خوفا على نفسه. ولكن ترك هذه النية أولى احتياطا للدين وخروجا من خلاف العلما‌ء، ولأنه ليس هناك حاجة إلى هذه النية؛ لأن الزوج ليس ممنوعاً من الطلاق إذا رأى المصلحة في ذلك ولو لم ينوه عند النكاح". واده‌رئه‌که‌وێت هه‌ردوو له شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه و ئیبن بازیش پێیان حه‌رام نه‌بێت ئه‌و کاره، به‌ڵام پێشیان باش نه‌بێت، بۆیه هه‌ردووکیان هانی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که نییته‌که با کاتی نه‌بێت(مؤقت). ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- باسی هۆی ئه‌و خیلافه ده‌کات له فه‌توایه‌کیدا، ده‌فه‌رموێت: ئاشکرایه که ماره‌کردن به‌نییه‌تی ته‌ڵاق له‌لای بۆچوونی ئیمام ئه‌حمه‌د حه‌رامه، هۆیه‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌یه که نییه‌ت ڕۆڵی هه‌یه له کاریگه‌ری حوکمه‌کاندا, له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)" إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى" نمونه‌ش له‌سه‌ر کاریگه‌ری نییه‌ت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێکی ته‌ڵاقدراو ماره‌بکات و پاشان ته‌ڵاقی بداته‌وه به‌نییه‌تی ئه‌وه له مێرده‌که‌ی یه‌که‌می حه‌ڵاڵ بکاته‌وه(ماره به‌جاش)، بۆیه ده‌فه‌رموێت که ئه‌و ماره‌کردنه پووچ و به‌تاڵه و بۆ پیاوی یه‌که‌میش به‌وه حه‌ڵاڵ نابێته‌وه(مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک سێبه‌سێ ته‌ڵاق درا، ئه‌وا ئیتر له‌و پیاوه حه‌ڵاڵ نابێت جارێکی تر ماره‌ی بکات مه‌گه‌ر پیاوێکی تر به‌ویستی خۆی ماره‌ی بکات و پاشان به‌ویستی خۆی ته‌ڵاقی بدات ئه‌وجا پیاوی یه‌که‌م بۆی هه‌یه جارێکی تر ماره‌ی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر ویستی). [که‌واته چؤن ژن ماره‌کردن به‌نییه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێکی تر حه‌ڵاڵی بکاته‌وه(ماره به‌جاش) حه‌رامه ئا به‌و جۆره‌ش ژن هێنان به‌نییه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک بێت و پاشان ته‌ڵاقی بده‌ی حه‌رامه]. به‌ڵام به‌لای هه‌ندێ زانایانی تره‌وه که پێیان وایه ژنهێنان به‌نییه‌تی ته‌ڵاق جائیز بێت له‌به‌رئه‌وه‌یه که نییه‌ته‌که ناخه‌نه ناو مه‌رجه‌کانی گرێبه‌ست(العقد)ه‌که‌وه، بۆ نمونه له ماره‌کردنی موتعه‌دا له‌گرێبه‌سته‌که‌دا ده‌نووسرێت هه‌تاوه‌کو ئه‌وه‌نده، بۆیه که ئه‌گه‌ر کاته‌که ته‌واو بوو ئیتر عه‌قده‌که به‌تاڵ ده‌بێته‌وه چونکه ئه‌و ماره‌کردنه به کاته‌وه به‌سترابوو، واته مه‌رجی بووه، به‌ڵام له‌ماره‌کردن به‌نییه‌تی ته‌ڵاق ئه‌گه‌ر که‌سه‌که ماوه‌که‌شی ته‌واو بوو له‌و جێگه‌یه، بۆی هه‌یه ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق نه‌دات و به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر بیهێڵێته‌وه له‌به‌ر خوا چاکتریشه ئه‌گه‌ر شایه‌نی ته‌ڵاق نه‌بوو، که‌واته لێره‌دا نییه‌ته‌که نه‌بووه مه‌رجی ته‌ڵاقدانه‌که.(ئاگاداری: ئه‌م بڕگه‌یه هه‌مووی قسه‌ی شێخ نییه به‌ڵكوو ڕوونکردنه‌وه‌ی ئێمه‌شی تێدایه له‌سه‌ر قسه‌کانی شێخ هه‌تا ئاسانتر بێت بۆ خوێنه‌ران که وته‌یه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌دی هێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ڕای ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری). شێخ له‌کۆتایی قسه‌کانیدا ده‌فه‌رموێت: به‌ڵام له‌لای من له‌ڕوویه‌کی تره‌وه حه‌رامه، ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک ژنی هێنا به‌و نییه‌ته‌ی ته‌ڵاقی بدا کاتێک ئه‌و وڵاته به‌جێ بهێڵێت، ئه‌وه وه‌کو غه‌ش و فێڵکردنێک وایه له‌و ئافره‌ته و که‌سوکاری، چونکه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که و که‌سوکاری بزانن ئه‌و پیاوه کچه‌که‌ی خواستووه به‌نییه‌تی ته‌ڵاق ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر بکاته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز پێیان نه‌ئه‌دا(کچه‌یان لێ ماره نه‌ده‌کرد)، که‌واته له‌م کاره فێڵ و غه‌شی تێدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان و پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"من غش فليس من""ولكن عندي أن هذا حرام من وجه آخر أي أن الإنسان إذا تزوج بنيته أنه يطلقها إذا غادر البلد حرام من جهة أنه غش وخداع للزوجة وأهلها فإن الزوجة وأهلها لو علموا أن هذا الرجل إنما تزوجها بنية الطلاق إذا أراد السفر ما زوجوه في الغالب فيكون في ذلك خداع وغش له‌م وقد قال النبي عليه الصلاة والسلام من غش فليس منا..." له‌مه‌وه؛ ڕوون ده‌بێته‌وه که زۆرێک له‌زانایان ڕێگه‌یان پێداوه به‌ڵام بۆ یه‌کێک که زۆر ترسی هه‌بێت له زینا، مه‌رجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ته‌نها له‌نێوانی خۆی و خوادا بێت، هه‌ڵبه‌ته به‌لای هه‌مووشیانه‌وه باشتره که نه‌کرێت، وه‌ئه‌گه‌ر که‌سێکیش کارێکی وای کرد ئه‌وا هه‌تاوه‌کو بتوانێت ئه‌و ئافره‌ته ته‌ڵاق نه‌دا، به‌ڵکوو هه‌وڵی په‌روه‌رده‌کردن و چاکسازیکردنی بکات، کێ ده‌ڵێ ڕه‌نگه منداڵیش بکه‌وێته نێوانه‌وه، ئه‌و کاته بۆچی خێزانێک شیرازه‌ی بپچڕێت و پاشه‌ڕؤژێکی نادیاری ترسناک چاوه‌ڕێیان بکات. وه‌کو ئێمه‌ش؛ له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئیمام ئه‌حمه‌د و شێخ ئیبن عوثه‌یمینین-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- و ئه‌وانه‌ش وه‌ک ئه‌وان ده‌فه‌رموون، که ئه‌و کاره هیچ نه‌بێت فێڵێ تێدایه و موسوڵمان چۆن ده‌بێت فێڵاوی بێت! ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره له‌سه‌ر ئاستێکی زۆر و به‌رچاو پیاده بکرێت، له‌ماوه‌یه‌کی چه‌ند ساڵه‌دا بزانه چۆن ناوی موسوڵمانان ده‌زڕێت که ئه‌وه ڕه‌وشت و ئه‌وه دینیانه! به‌ڕاستی ئه‌وه کاره‌ساتی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه.. یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌سێک که ناتوانێت خێزان بهێنێت و ناشتوانێت بگه‌ڕێته‌وه و خۆیشی بۆ ناگیرێت له زینا، باشتر وایه له‌دوای دوعای زۆر و پشت به‌خوابه‌ستنی بگه‌ڕێت له ئافره‌تێکی خاوه‌ن ڕه‌وشت به‌رز و بیخوازێت به‌ڵام نییه‌تی هه‌میشه‌یی بێت هه‌روه‌کو ئیبن ته‌یمییه و شێخ ئیبن‌باز -ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- فه‌رموویانه، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕؤژدا به‌دڵێ بێت و ئافره‌تێکی ساڵه‌ح و ئیمانداری لێ ده‌رچوو ئه‌وا بۆ زوڵمی لێ بکات، به‌ڵكوو بهێڵێته‌وه و شوکری خوای له‌سه‌ر بکات، خۆئه‌گه‌ر باشیش ده‌رنه‌چوو، ئه‌وا خوای گه‌وره ته‌ڵاقی داناوه و ده‌توانێت وازی لێ بهێنێت، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ڵامێکی پێ بێت بۆلای له قیامه‌ت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.