به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کێشه‌که‌ت واباشتره به‌خه‌یته به‌رده‌می زانایه‌کی شاره‌زا له‌لای خۆتان که ته‌واو له‌حاڵت ئاگادار بێت.. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ش پێت بڵێین ئه‌وه‌یه که کارێکی وا له‌حاڵه‌تێکی زۆر ناچاریدا ڕێی پێ ده‌درێت.. ژن ماره‌کردنی ته‌نها سه‌ر کاغه‌ز(الزواج الصوري) پێ ده‌وترێت، له‌ڕاستیدا ماره‌کردنێک ته‌نها له دادگا ئه‌وروپییه‌کان ئافره‌تێک له پیاوێک حه‌ڵاڵ ناکات به‌ڵكوو ده‌بێت ماره‌کردنی شه‌رعیشی له‌گه‌ڵ بێت(ئیسلامی)، به‌ڵام هه‌ندێ زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر که‌سێک عیلمی نییه به‌وه‌ی که پێویسته به‌پێی ئیسلامیش ماره‌ی بکا بۆ ئه‌وه‌ی لێی حه‌ڵاڵ بێت، له‌پاش ماوه‌یه‌ک(هه‌رچه‌ندێک بێت) بۆی ڕوون بۆیه‌وه که کاره‌که‌ی به‌پێی شه‌رع ته‌واو نییه ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ له‌و ساته‌وه واجب ده‌بێت له‌لای ئیمامێک و به هه‌بوونی وه‌لی ئافره‌ته‌که و دوو شاهێد ماره‌ی بکاته‌وه، هه‌ر منداڵێکیشی لێی بووبێت پێشتر ئه‌وا بۆی حیسابه و به‌ناوییه‌وه ده‌کرێت، واته منداڵی زینا نابن. ئه‌مه بۆچی؟ چونکه ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ماره‌کردنی لای ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کانیش مه‌رجی زۆری تێدایه که وه‌ک هی ئیسلامه‌که‌یه، وه‌ک شاهێد و قه‌بووڵکردن و ئیمزاکردن و... ئه‌وه‌ی باسمان کرد مه‌به‌ستمان پێی ئه‌وه بوو که هه‌رچه‌ند به‌ته‌نیا ماره‌کردنی لای حکومه‌تی ئه‌وروپی به‌س نییه به‌ڵام زانایان نه‌شیانتوانیوه به‌ته‌واوی په‌راوێزی بکه‌ن(وه‌لای نێن!) له‌به‌رئه‌مه‌یه که ناتوانین ئه‌و باسه هه‌روا به ئاسانی به‌ڕێ بکه‌ین، ته‌نیا له‌حاڵه‌تی ناچاری زۆر! ئه‌وجا ئایا ئێوه ناچارن؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئیقامه وه‌رگری هه‌تا ماڵومنداڵت بهێنیته لای خۆت، ئه‌وه به‌پاره‌ش ده‌کرێت، وه‌ک چۆن خۆت هاتووی ئه‌وانیش به‌فرؤکه بهێنیت و واز له‌و ماره‌کردنه بێنیت. یاخوود کێشه‌که خۆتی به‌پله‌ی یه‌که‌م، که ئه‌گه‌ر کارێکی وا نه‌که‌ی ئه‌وا ده‌تگێڕنه‌وه و تووشی مه‌ترسی ده‌بیت.. ئه‌گه‌ر وایه ئومێدمان هه‌یه که جائیز بێت بۆت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ خۆت ده‌توانیت دانیشیت له‌و وڵاته و خۆت بژیێنیت و پاشان ماڵومنداڵت ڕاکێشیت واده‌بینین پێویست نه‌کات خۆت له‌و کاره بده‌ی، یان ڕه‌نگه حاڵی ماڵ‌و منداڵیشت وا بخوازێت کارێکی وه‌ها ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌وه‌ش خوێنده‌وه‌ی بۆ هه‌یه.. مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقی سه‌ر کاغه‌زی ساخته‌ش مادام خۆتان نین ئیمزاتان کردبێت ئه‌وا به‌ته‌ڵاق حیساب نابێت.. له‌کۆتایی هیوامان وایه کێشه‌که‌ت بگه‌یه‌نیته لای زانایاه‌کی شاره‌زای ئه‌و وڵآته‌ی لێی ده‌ژی یان هه‌ر وڵاتێکی تری ئه‌وروپا و به‌ته‌واوی بارودۆخی خۆتی بۆ باس بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ڵامی پێویستت بداته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.