به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و دووانه‌ی ده‌بنه شاهێد له گرێبه‌نده‌که(العقد) نابێت وه‌لی یان وه‌کیله‌که‌ی بێت، چونکه وه‌لی و وه‌کیل گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت ڕاستی بشارێته‌وه، مه‌رجی دوو ساهێده‌که ئه‌وه‌یه که موسوڵمان و باڵه‌غ و نێرینه بن. شێخ خه‌لیلی کوڕی ئیسحاق-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: "وإشهاد عدلين غير الولي بعقده وفسخ إن دخلا بلاه..." واته/ شایه‌تیدانی دوو داد که وه‌لییه‌که نه‌بن له‌سه‌ر گرێبه‌نده‌که، هه‌ڵیشده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌گه‌ر دوای گواستنه‌وه‌ش بێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت گرێبه‌ندێکی نوێ دامه‌زرێننه‌وه ئه‌گه‌ر که‌متر بێت له دوو شاهێد. ئیبن قودامه‌ش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت له(المغني)دا که ماره‌کردن دانامه‌زرێت مه‌گه‌ر به دوو شاهێد، ئه‌وه‌ش ڕای به‌ناوبانگتری ئیمام ئه‌حمه‌ده، ئیمامی عومه‌ر و عه‌لی و ئیبن عه‌بباس و شه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر و جابری کوڕی یه‌زید و حه‌سه‌ن و نه‌خه‌عی و قه‌تاده و ثه‌وری و ئه‌وزاعی و شافیعی و هی تریش ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زای خوایان لێ بێت هه‌ر وایان فه‌رمووه. که‌واته ده‌بێت ته‌نها گرێبه‌نده‌که(العقد) دووباره بکه‌نه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.