به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا پرسیارێکی تریشت ناردووه ئه‌ویش لێره وه‌ڵام ئه‌ده‌ینه‌وه: ئێمه که ده‌ڵێین دوو بۆچوون هه‌یه و بۆ ئێوه‌ش که نه‌تانزانیوه بۆچی گرانه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن و له‌سه‌ر خۆتانی ده‌چه‌سپینن!؟ برای ئازیزمان بۆچوونی زۆرینه و جومهور به‌هێزتر و په‌سه‌نتره، که‌واته ئه‌گه‌ر له دوای ته‌ڵاقی دووه‌مت کوفرت هه‌بووه و له‌پێش ته‌واوبوونی عیده تۆبه‌ت کردووه، ئه‌وه نه گرێبه‌نده‌که نوێ ده‌که‌یته‌وه و نه ته‌ڵاقیشت که‌وتووه. خۆ ئه‌گه‌ر له دوای عیده تۆبه‌ت کردووه، ئه‌وا له‌سه‌ر بۆچوونی جومهور ته‌نها گرێبه‌نده‌که‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ته‌ڵاقت نه‌که‌وتووه و ئه‌و دانه‌یه‌ت ماوه، ته‌نها خێزانت ماره ده‌که‌یته‌وه به بوونی دوو شاهێد و وه‌لی ئافره‌ته‌که، ماره‌ییه‌کی نوێی بۆ دائه‌نێی، ئه‌گه‌ر موستیله‌یه‌کیش بێت له زیو یان که‌متر که هه‌ردووک پێی ڕازی بن و ڕێبکه‌ون له‌سه‌ری. هه‌ر له بازنه‌یه‌کی بچووک و ئیتر ده‌بێته‌وه حه‌ڵاڵی خۆت و هه‌تا مردنیش ئاگات له خۆت بێت به‌ڵکوو نه‌که‌ویته هه‌لاکه‌ت و ماڵ لێتێکچوون.. دیسان بۆچوونی جومهور له‌باره‌ی که‌سێکی نوێژنه‌که‌ره‌وه ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی بێ و خۆی به موسوڵمان بزانێ و کوفری لێ به‌دیار نه‌که‌وتبێ، ئه‌وا موسوڵمانه، له‌به‌ر ئه‌وه له حاڵه‌تێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌گه‌ر که‌سی نوێژنه‌که‌رتان ده‌ست ناکه‌وێ، هه‌وڵی دووانی نوێژنه‌که‌ر په‌یدا بکه‌ن به‌ڵام خۆیان به موسوڵمان بزانن و کوفر و گاڵته‌یان به په‌یامه‌کانی خوا نه‌یه‌ت. بۆ وه‌لی ئافره‌ته‌که‌ش ئه‌گه‌ر خۆیشی نه‌بێت ده‌توانێت که‌سێک بکاته وه‌کیلی خۆی، بۆ نمونه ئه‌و پیاوه‌ی دێت ماره‌ی ده‌کاته‌وه یان هه‌رکه‌سێکی تر وه‌کاله‌تی وه‌لی ئافره‌ته‌که بکات.. شێوازی وته‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ڵێی من ده‌مه‌وێ و ڕازیم ئه‌و ئافره‌ته ماره بکه‌مه‌وه به گرێبه‌ندێکی نوێ به بڕی ماره‌یی ئه‌وه‌نده(ئه‌وه‌ی خۆتان دایده‌نێن) ئافره‌ته‌که‌ش بڵێ منیش ڕازیم و ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ تۆ گرێبه‌ندی خێزانییم نوێ بکه‌مه‌وه له‌سه‌ر ماره‌یی ئه‌وه‌نده. ئه‌و دوو شایه‌ته‌ش شایه‌تی ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یبینن، ده‌شتوانن بینووسنه‌وه یاخوود هه‌ر به ده‌میی بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.