به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و شێوازه‌ی وتووتانه دروسته و ئیتر به عه‌ره‌بی و کوردییه‌که‌ی هیچ جیاوازییه‌کی نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێوه هه‌ردووکتان به نییه‌تی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ندی نێواتان به و دوو شاهێد یه‌کتریتان قه‌بووڵ کردۆته‌وه و ڕازین له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام و دینی خوا بۆ یه‌کتر حه‌ڵاڵ بنه‌وه له دوای ئه‌و کوفرکردنه.. ئه‌و ماره‌ییه‌ش که(١٠) یۆرۆ بووه و داوته‌تێ به‌جێیه و خوشکیشمان کائاسانی بۆ کردووی که به هێنده ڕازییه و جێی سوپاسه. هه‌رچی ڕوکنی وه‌لی ئه‌مریشه له ڕاستیدا ئه‌و ڕایه زۆر په‌سه‌ند نییه که به‌بێ وه‌لی ماره‌کردن بشێت یاخوود بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ته.. سه‌باره‌ت به ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر باوکی کچه‌که وه‌فاتی فه‌رمووه و برایشی زه‌حمه‌ته ده‌کرێ باپیری بێت یان یه‌کێک له مامه‌کانی ئه‌گه‌ر نه‌بوو یه‌کێک له ئامۆزاکانی، ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان له‌مانه دۆزییه‌وه، به ته‌له‌فۆنیش ده‌بێ به‌ڵام له کاتی ماره‌کردنه‌که په‌یوه‌دنی پێوه بکه‌ن و با به ده‌نگ ئاماده‌ی باس و خواسه‌که بێت یاخوود که‌سێک بکاته وه‌کیل له باتی خۆی له‌وێ بێت، ئه‌گه‌ر که‌سیشتان(وه‌کو وه‌لی بۆ ئافره‌ته‌که) ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وا ده‌توانن بچنه ئه‌و مزگه‌وته و ئیمام یان که‌سێکی به‌رپرسی ئه‌و مزگه‌وته ببێته وه‌لی و به ئاگاداری شاهیده‌کان عه‌قده‌که دووباره بکه‌نه‌وه. که‌واته ئه‌وه‌ی کردووتانه هێشتا دانه‌مه‌زراوه و دووباره‌ی بکه‌نه‌وه. شاهێدیش نابێته وه‌لی چونکه شاهێد ده‌بێت بێ لایه‌ن بێ، چۆن ده‌بێت شاهێدیش بێ و وه‌لیش بێت له هه‌مان کات؟! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.