بسم الله الرحمن الرحیم. وەڵام: وا چاکه پێش ماره بری کورته خوتبه‌یه‌ک بدرێت به‌و ره‌فتاره یان ئه‌و خوتبه‌یه له لایان زانایان پیی ده‌وتریت (خطبة ابن مسعود ) ئه‌وه‌ی به‌گرێ به‌سته‌که هه‌ڵده‌ستێت یاخود یه‌کێک له ئاماده‌بووان به‌و کاره هه‌ڵده‌ستیت . به‌و شێوه سه‌ره‌تای خوتبه‌که ده‌ست پی ده‌کات (إن الحمد لله ، نحمده ، ونستعينه ، ونستغفره ، ونتوب إليه ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا ، من يهده الله ; فلا مضل له ، ومن يضلل ، فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ) رواه الخمسة ، وحسنه الترمذي
دواتر ئه‌و سی ئایه‌ته پیرۆزه ده‌خوێنێته‌وه : یه‌که‌م/ ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ). دووه‌م ئایه‌ت: ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا). سێیه‌م ئایه‌ت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ). دواتر وتاره‌که به کورتی ده‌بێت زیاتر وا باشه باس له ژیانی هاوسه‌ری و هۆکاری به‌یه‌که‌وه نانی ژیانی هاوسه‌ری چیه . بنه‌ماکانی ( رکن) گرێ به‌ستی ماره بڕی سێ بنه‌مان: ١ - ئاماده بوونی هه‌ردوو هاوسه‌ر بی هیچ ڕێگرێک له‌و ڕێگریانه‌ی ده‌بنه ڕێگر له ماره بڕیدا ، بۆ نمونه: ئه‌و ئافره‌ته یه‌کێک نه‌بێت له‌و ئافره‌تانه‌ی که ئه‌و که‌سه نه‌توانێت ماره‌یان ببڕێت وه‌ک خوشک و دایک و ... یان له‌و ئافره‌تانه بێت له ڕێگه‌ی شیره‌وه براو خوشک بن یان دایک، یان پور هیتد... وه یان ئه‌و ئافره‌ته هێشتا له (عدة ) بێت واته: مۆڵه‌تی ته‌واو نه‌بووه له دوای ته‌ڵاقدان، یان مێرد مردن، وه هۆکاره‌کانی تر. یاخود پیاوه‌که کافر بێت و ئافره‌ته‌که موسوڵمان یان نوێژ نه‌که‌ر بن وه چه‌ندین هۆکاری تر هه‌ن . ٢ - بوونی وشه‌ی (الإيجاب ) له‌لایه‌ن وه‌لی ئه‌و ئافره‌ته یاخود ئه‌وه‌ی ئه‌رکی وه‌لایه‌تی که‌وتۆته ئه‌ستۆ ، ئه‌و وشه‌یه‌ش به‌و جۆره دێته درکان له‌لایه‌ن لێپرسراوی ئافره‌ته‌که (زوجتك فلانة أو أنكحتكها ) ئه‌وه‌یانم له‌تۆ ماره بڕی ، به شێوه‌ی ڕابردوو وه ده‌ست نیشان کردنی ئافره‌ته‌که. ٣ - بوونی وشه‌ی (القبول ) له لایه‌ن مێرده، یاخود ئه‌وه‌ی به وه‌کاله‌ته‌که هه‌ڵساوه به ڕه‌زامه‌ندی مێرده‌وه، ئه‌و وشه‌یه‌ش به‌و جۆره دێته درکان: قه‌بوڵم کرد ئه‌و هاوسه‌رگیریه، یان ئه‌و ماره بڕیه ( قبلت هذا النكاح أو هذا التزويج ). وه شێخ الاسلام (ابن تيمية ) وه قوتابیه‌که‌ی ( ابن القيم ) ڕه‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموون ته‌نها ئه‌و دوو ووشه نیه ( الإنكاح والتزويج ) که بگوترێت و ماره بڕیه‌که‌ی له‌سه‌ر دابمه‌زرێت به‌ڵکو هه‌ر وشه‌یه‌ک به‌کار بێت که ئه‌و واتایه بگه‌یه‌نێ واتای هاوسه‌رگیری درووسته. به‌ڵام بوونی ئه‌م دوو وشه‌یە له ماره بڕیندا بوونیان هەیە له قورئانی پیرۆزدا وه‌ک ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت {فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا } وه‌هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌شدا {وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ.. } به‌ڵام له واقیعدا ته‌نها ئه‌وو دوو وشه‌یه نیه واتای هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر دابمه‌زرێت که‌واته به‌کوردیش ده‌بێت بگوترێت ئه‌و ئافره‌ته ناوی بهێنرێت یان ئیشاڕه‌تی بۆ بکه‌یت یان سیفه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه به‌و سیفه‌ته هه‌ڵی بنێیت و بڵێیت له تۆم ماره بڕی، ئەمە له لێپرسراوی ئافره‌ته‌که‌وه‌یه.. وه له‌لایەن یاوه‌که بڵێت قه‌بولم کرد . وه که‌سێک ئه‌گه‌ر لاڵ بێت ئه‌وا له ڕێگه‌ی نوسینه‌وه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌درێت وه ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت له ڕێگه‌ی ئیشاڕه‌ت پێ کردندا یان که‌سی سێیه‌م یان موته‌رجمێک بێتە نێوانیانه‌وه . ئینجا ئه‌گه‌ر (الإيجاب والقبول ) مان ده‌ست کەوت ئه‌وه ماره‌یه‌که دامه‌زراوە . مه‌رجه‌کانی دروستی ماره بڕی : چوار مه‌رجن: ١ - ده‌ست نیشانکردنی هه‌ردوولا له پیاو له ئافره‌ت ، واته که‌سێك چه‌ند کچێکی هه‌یه ناکرێت بڵێت کچه‌که‌ی خۆمم دا به‌تۆ ، ده‌بێت بزانین کامه کچیانه ، وه کوڕه‌که‌یان به‌هه‌مان شێوه . ٢ - ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا کوڕه وه کچه ، ماره‌یه‌که دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌که‌کیان ناچار بکرێت یان به زۆری ئه‌و ماره‌ییه بكرێت، بەو شێوەیە به‌تاڵه، له به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ( لا تنكح الأيم حتى تستأمر ، ولا البكر حتى تستأذن)متفق عليه ٣ - بوونی وه‌لی یان لێپسراوی ئافره‌ته‌که له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت ( لا نكاح إلا بولي )رواه الخمسة إلا النسائي وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆی بدات به شوو به‌بێ (وه‌لی) ماره‌بڕیه‌کی به‌تاڵه و دامه‌زرا و نیه . وه خوای په‌روه‌ردگار ڕووی له وه‌لیه‌کان کردوه له به شوودانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له لێپسراویه‌تی ئه‌وانن، وە ده‌فه‌رمویت {وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ } وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت { فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ } وه چه‌ندین ئایه‌تی تر.
وه‌لی ئافره‌ت یان لێپرسراوی ئافره‌ت له شووکردندا چ که‌سێکه ؟ باوک، ئه‌وه‌ی باوه‌ک له جیاتی خۆی کردویه‌تی به وه‌سیه‌ت له دوای مردنی ، باپیر، باوکی باوک ، کوڕی ئافره‌ته‌که كه ده‌یه‌وێت شوو بکات ، ئینجا برای دایک و باوک ، ئینجا ئه‌و برایه‌ی له باوکیه‌تی ، ئینجا مناڵی براکانی ، ئینجا مامی له له‌گه‌ڵ باوکی له دایک و باوکیکن ، ئینجا مامی که له باوک له گه‌ل باوکی بران ، ئینجا مناڵه‌کانیانن ، به‌و شێوه‌یه نزیکترینیان له‌وانه‌ی که له پشتی ئافره‌ته‌کەن وه که میراتیان لێ ده‌گرێت وه ئه‌و که‌نیزه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ی ئازادی کردوه ، وه گه‌ر که‌س نه‌بوو، ئەوكات قازی ئەو كارە دەكات . ٤ - دوو شاهید له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه هه‌رچه‌نده مشت و مڕی له‌سه‌ره، به‌ڵام به به‌رز کراوه‌یی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ( لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل ). وه بوونی دوو شاهید بۆ چوونی جیاوازی له‌سه‌ره له نێو زانایاندا وه شێخ الاسلام ده‌فه‌رموێت ئه‌گر ئاشکرا بکرێت واتا خه‌ڵک له‌و ماره‌یه ئاگادار بکرێتەوه وه‌کو لای خۆمان که هه‌یه، ئاهەنگ بۆ گێڕان و خه‌ڵک کۆبوونه‌وه بۆ گواستنه‌وه، ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکات ئه‌گه‌ر شاهیدیش نه‌بێت ماره بڕیه‌که دروسته . والله أعلم. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود رحمه الله.