به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ موسوڵمان جائیز نییه بچێته که‌نیسه به نیازی ماره‌کردنی ئافره‌تێکی گاور، چونکه دینی ئه‌وان شه‌ریعه‌ت نییه بۆ ئێمه و چوونمان بۆ ئه‌وێ دانپێداهێنانی تێدا ده‌بێ له‌سه‌ر دینه‌که‌یان که زۆرێک له په‌یامه‌کانیان گۆڕیوه و ده‌ستکاری کردووه.. هه‌وڵ بده ڕازی بکه‌ی به‌وه‌ی که مه‌رج نییه ئێمه بۆ مزگه‌وتیش بچین بۆ ماره‌کردن، چونکه ماره‌کردن له هه‌موو جێگه‌یه‌ک ده‌بێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی بێته دی، شوێن له مه‌رجه‌کانی نییه! پرسیارێکی له‌و جۆره له لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادان کراوه به‌م شێوه‌یه: سئلت اللجنة الدائمة للإفتاء: هل يجوز للمؤمن إشهار زواجه من الكتابية في الكنسية وعلى يد قسيس بعد الزواج بها على سنة الله ورسوله في مكاتب الزواج الإنكليزية ؟ الاجابة: "لا يجوز للمؤمن أن يشهر زواجه من مسلمة أو كتابية في الكنيسة ولا على يد قسيس ، ولو كان ذلك بعد الزواج بها على سنة الله ورسوله ، لما في ذلك من مشابهة النصارى في شعار زواجهم ، وتعظيم مشاعرهم ومعابدهم واحترام علمائهم وعبادهم وتوقيرهم لقوله (ص): *( من تشبه بقوم فهو منهم)*، أخرجه الإمام أحمد بإسناد حسن" . مجلة البحوث الإسلامية ٩/٤٨. پرسیار: ئایا ڕه‌وایه بۆ باوه‌ڕدار بچێت زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریی خۆی له که‌نیسه و له‌سه‌ر ده‌ستی قه‌شه‌یه‌ک ئاشکرا بکات له دوای ئه‌وه‌ی به پێی سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) ماره کرا بێت له یه‌کێک له نووسینگه ماره‌کردنه‌کانی ئینگلیز؟ وه‌ڵام: جائیز نییه بۆ باوه‌ڕدار زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریی خۆی له که‌نیسه و له‌سه‌ر ده‌ستی قه‌شه‌یه‌ک ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر له دوای ماره‌کردنیشی بێت به‌پێی دینی ئیسلام و سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆ چواندنی تێدایه‌به گاوران له زه‌ماوه‌نده‌کانی ئه‌وان، هه‌روه‌ها به گه‌وره‌ڕاگرتن دروشم و په‌رستگاکانیان و نیشاندنی ڕێز بۆ زانا و عابیده‌کانیان، ئه‌مه‌ش نابێت له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی: هه‌رکه‌سێ خۆی بچوێنێت به گه‌ل و میلله‌تێک، له‌گه‌ڵ ئه‌وان حه‌شر ده‌کرێ. پرسیاری ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش له تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا ڕازی بیت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه بژی و خۆشت بوێ، ئه‌مه شێوازی ماره‌کردنی ئه‌وانه، ئاماده‌بوونت له جێگه‌یه‌کی وه‌ها ئیعتیراف کردنه به‌دینداری ئه‌وان، ئه‌وش پێچه‌وانه‌ی په‌یامی دینی خۆمانه.. ئێمه ڕێز له‌وان ده‌گرین وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشتر دینیكی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستکارییان کردووه و درۆی زۆریان به نێوی خواوه کردووه، نابێت له ئێمه‌وه پشتگیری و دانپیانان وه‌رگرن. به‌ڵام له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌چوونت بۆ که‌نیسه‌یه‌ک ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژیانتان و هاوسه‌رگیرییه‌که‌تان، بۆت هه‌یه بچیت به‌ڵام به نییه‌تی ئه‌وه‌ی ناچاری و بڕواشت وایه که ئه‌و کاروباره‌ی له‌وێ بۆتانی ده‌که‌ن هیچی وه‌کو دین و ماره‌کردنی شه‌رعی وه‌رناگیرێ. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆت بده‌ی بۆ ڕازیکردنی به نه‌چوون، خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.