به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بزانه ئه‌ی خوشکی به‌ڕێز که جیابوونه‌وه و داوای ته‌ڵاق له مێردت به‌بێ هیچ هۆکارێکی شه‌رعی هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی له‌سه‌ره له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بۆنی به‌هه‌شت ناکات! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " أيما امرأة سألت زوجها الطلاق من غير ما بأس فحرام عليها رائحة الجنة" رواه أحمد. باسی ئه‌وه‌ش که ئێستا کوڕه‌که ناچێته دڵته‌وه، ده‌بێت په‌له‌ی لێ نه‌که‌ی، ڕه‌نگه وه‌سوه‌سه‌یه‌کی شه‌یتانه و ده‌یه‌وێت نێواتان تێک و دژوار بکات، یاخوود لاوازی ئیراده‌ی خۆته، بزانه که خۆشه‌ویستی ئافره‌ت بۆ مێردی له دوای ماره‌کردن دێت، ئه‌گه‌ر کوڕه‌که له ڕووی ئیمان و ڕه‌وشته‌وه ساز و سوڵحاوه، پاڵی پێوه مه‌نێ، هه‌موو که‌س له ئافره‌تان ئه‌وه‌یان ده‌ست ناکه‌وێت، ببینه چه‌ندین ئافره‌ت هه‌ن به هیوای ئه‌وه‌ن که پیاوێکی باش بێته داوایان و ژیانی هاوسه‌ری پێک بهێنن! ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته له‌به‌ر جوانی و پله‌وپایه و ماڵ و سامانه لێی ساردی، بزانه که ئه‌و شتانه هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌وقی تێدا ده‌بێت، ئیتر دواتر له سه‌ریان ڕادێ و ده‌بنه شتێکی ئاسایی، به‌ڵام جوانی ئیمان و به‌رزی ڕه‌وشته به‌هایان به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه، تۆیش لای ئیمان و ڕه‌وشت هه‌ڵبژێره. ئه‌گه‌ر دڵنیاشیت له‌وه‌ی خۆشه‌ویستیت بۆ ئه‌و پیاوه هه‌ر دروست نابێت و به‌وه‌ش ده‌ترسیت له‌وه‌ی نه‌توانی ژیانی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بکه‌ی، یاخوود نه‌توانی مافه‌کانی بده‌ی، ئه‌وه پاساوێکی شه‌رعییه و بۆت هه‌یه داوای جیابوونه‌وه بکه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به به‌رامبه‌ری ئه‌وه ده‌بێت، ماره‌ییه‌که‌ی بۆ بگێڕیته‌وه یان هه‌ر شتێک که له‌سه‌ر ڕێده‌که‌ون و شه‌رع بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. هه‌روه‌کو خێزانه‌که‌ی سابتی کوری قه‌یس-خوا لێی ڕازی بێت- هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من تووڕه و نارازی نیم له هیچ شتێکی سابت له دین و ڕه‌وشتی، به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وه‌یه من ئه‌ترسم له‌وه‌ی نه‌توانم مافی بده‌م(کوفر لێره ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه) ، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: که‌واته بۆی ده‌گێڕیته‌وه باخچه‌که‌ی(وه‌ک ماره‌یی پێی دابوو)؟ وتی: به‌ڵێ، ئیتر بۆی گێڕایه‌وه و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی دا به سابت هه‌تا ته‌ڵاقی بدات " جاءت امرأة ثابت بن قيس بن شماس إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقالت يا رسول الله ما أنقم على ثابت في دين ولا خلق إلا أني أخاف الكفر فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم فتردين عليه حديقته فقالت نعم فردت عليه وأمره ففارقها" رواه البخاري. ئامۆژگاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک نوێژی ئیستیخاره بکه‌ی له‌گه‌ڵ دوعا و پارانه‌وه‌یه‌کی زۆر و هه‌روه‌ها پرس و ڕاوێژی که‌سانێکی ئیمانداری له خواترس و شاره‌زا، هه‌تاوه‌کو بڕیاره‌که‌ت پێکاو و گونجاو بێت. به‌ڵکوو خوای گه‌وره‌ش چی دروست و گونجاوه بۆتی بهێنێته پێش. ماوه‌ته‌وه بڵێین که حیکمه‌تی خوا به زۆری وابووه خێر و فه‌ڕڕ له نێو ئه‌و شتانه بێت که ده‌روونی ئێمه پێی دڵگرانه، چونکه به ڕوواڵه‌ت شه‌ڕی تێدایه، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره‌س ده‌فه‌رموێتوَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ[البقرة:٢١٦]. واته/ ئێوه ئومێدتان هه‌بێت به شتێک که پێتان ناخۆشه، خێری تێدا بێت بۆتان، وه ڕه‌نگه شتێکیشتان خۆش بوێت به‌ڵام شه‌ڕی تێدایه بۆتان، خوای گه‌وره‌ش باشتر ده‌زانێ و ئێوه نازانن. بۆیه باشتر وایه فرسه‌تی زیاتر بده‌ن به خۆتان و په‌له نه‌که‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ش خۆت بگری چونکه ئه‌و خاوه‌نی ئیمان و ڕه‌وشتی به‌رزه و ڕازی بیت، ئومێدی زۆر هه‌یه ئه‌و پیاوه‌ت خۆش بوێ و بکه‌وێته‌وه دڵت و بگه‌ی به ئارامی و دڵنیایی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.