به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌م پرسیاره ئه‌بێ چه‌ند شتێك ڕوون بکرێته‌وه: - ئایه توڕه‌بوونه‌که تا چی ڕاده‌یه‌ك بووه؟ - ئایه پیاوه‌که به وردی چیی ووتوه؟ ئه‌م جۆره ته‌لاقه‌ش پێی ئه‌ڵێن ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو(الطلاق المعلق) واته ته‌لاق که به‌ستراوه به مه‌رجێك. ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێك له زانایان ده‌ڵێن: له هه‌موو حاڵێك ته‌لاق ده‌که‌وێت(به هاتنه‌دی مه‌رجه‌که)، قه‌ولێکه له مه‌زهه‌بی ئیمام شافیعی و ئیمام مالیك-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- به‌ڵکو ئیمام(السبکی) له کتێبی(الدرة المضيئة) ده‌ڵێت که‌وا ئه‌م فه‌توایه ئیجماعی هه‌موو زانایه‌کانه. وه ئه‌م ئیجماعه‌ش گوایه ئیمام شافیعی و ئه‌بووثه‌ور و طه‌به‌ری و ئیبن عه‌بدولبیرر نه‌قڵی کردووه. به‌ڵام کۆمه‌ڵێ تر له زانایان جیاوازی ده‌که‌ن له نێوان ئه‌وه‌ی ئایه مه‌به‌ست له‌م مه‌رج دانانه خودی ته‌لاقدانه‌که‌یه یاخوود مه‌به‌ست له‌وه شتی تره وه‌کو سوێند خواردن و ترساندن. ئه‌مه‌ش به ڕوونی له کتێبه‌که‌ی ئیبن ته‌يميیه(مجموع الفتاوی- کتاب الفقه-باب الحلف بالطلاق) ده‌توانی سه‌یری بکه‌یت. ئامۆژگاریشمان ئه‌وه‌یه بچێته لای زانایه‌کی خاوه‌ن زانست و ته‌قوا و پرسیاره‌که‌ی بۆ ڕوون بکه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ شت هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق ئه‌بێ زیاتر ڕوون بکرێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.