به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ت کردوویه‌تی ته‌ڵاقی گرێدراوه(المعلق) ، ئه‌وه‌یه که‌سێک ته‌ڵاقی خێزانه‌که‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به کردنی یان نه‌کردنی شتێک، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌و شته هاته‌دی ئیتر ته‌ڵاقه‌که ده‌که‌وێ... تۆ ناتوانی یه‌ک لایه‌نه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ی، ده‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ مێردی به‌ڕێزت بگه‌نه ئه‌نجام.. ئێمه که نازانین مێردی به‌ڕێزت هه‌قێتی له‌و مه‌سه‌له‌یه یان نا به‌ڵام تۆ ده‌بێت به گوێی بکه‌ی له‌به‌ر ته‌ڵاقه‌که و له‌به‌ر دڵی مێردیشت، هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌تاوه‌کو ماوه‌یه‌ک دڵی هێور ده‌بێته‌وه و ڕای خۆی ده‌گۆڕێت.. باشتر وایه به زوویی له‌گه‌ڵ ئه‌و(مێردت) دابنیشی و بۆی ڕوون بکه‌یته‌وه که تۆ به گوێی ده‌که‌ی و دڵی ناشکێنی و ده‌ته‌وێ دڵنیایی بده‌یتێ له‌و باره‌یه‌وه، چۆنی ده‌وێ وا ده‌که‌ی، ئه‌وجا پێی بڵێ که ده‌شبێت چارێک بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر نایه‌وێت ته‌ڵاقه‌که بکه‌وێ، چونکه ئه‌و خۆی گرێیداوه بۆیه ده‌بێت کارئاسانیشت بۆ بکات، پێی بڵێ که نابێت ئه‌و کێشه‌یه به نیوه‌چڵی به جێ بهێڵێ و له‌سه‌ر شانی تۆ به ته‌نها هه‌ڵیبگرێ! ده‌بێت ئه‌و خۆی به کوڕه‌که بڵێ یان به خوشکی خۆی که با بۆ ماوه‌یه‌ک کوڕه نه‌یه‌ته ماڵتان و ته‌له‌فۆن نه‌کات، ئیتر به هه‌ر ڕێگه‌یه و به‌هانه‌یه‌ک که هه‌ردووکتان له‌سه‌ری ڕێک بکه‌ون. بۆی ڕوون بکه‌وه که چۆن ده‌گونجێ ئه‌و خۆی ڕێگا له خوشکه‌زاکه‌ی نه‌گرێ له سه‌ردانتان یاخوود ته‌له‌فۆنکردن و بۆ تۆش نه‌بێت وه‌ڵام بده‌یته‌وه؟!.. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنی کرد و تۆش نه‌تزانی ئه‌وه؟ یان بۆچی تۆ خه‌جاڵه‌ت و خه‌تابار بکات له‌وه‌ی به‌بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیت داببڕێ له‌گه‌ڵ خوشکه‌زاکه‌ی، چۆن ده‌بێت ئیحراجت بکات له‌و پچڕاندنه!؟ بۆیه ده‌بێت ئه‌و خۆی چاره‌سه‌رت بۆ ببینێته‌وه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت له بڕیاڕه‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه، یان ئاسانی بکات بۆت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنی کرد قه‌یناکه یان ئه‌گه‌ر هاته ماڵت ده‌سته‌ڵاتت نییه له قسه‌کردن. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانکاری بکات له بڕیاره‌که‌ی ئیتر ئاسانی بۆ تۆ دروست ده‌بێت، دڵنیاشی بکه که تۆ قسه و ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناکه‌ی یان چات و هاوشێوه‌ی.. پێویسته تۆ دڵنیایی بکه‌یته‌وه له‌وه‌ی به قسه‌ی ده‌که‌یت و دڵی ڕاده‌گری و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ت له هه‌موو شتێک لا گرنگتره. بێگومانیش ده‌بێت به گوێی بکه‌ی. ئه‌گه‌ر دانیشتن و به له‌سه‌رخۆیی کێشه‌که‌تان باس کرد، دڵنیا بن ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ری، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر هه‌ر سوور بوو، بۆ خۆی به کوره‌که بڵێ یان به دایکی که ئه‌وت لێ دوور بخاته‌وه. به‌ڵام له خراپترین باردا ئه‌گه‌ر باره‌که وه‌کو ئێستا مایه‌وه، ئه‌وا تۆ ده‌بێت قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌ی هه‌تاوه‌کو خوا ده‌رگات لێ ده‌کاته‌وه و ئه‌و سوێن و ته‌ڵاقه گرێدراوه‌ی ده‌شکێنێت. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌و کاته‌ش ته‌له‌فۆنی کرد و زانیت ئه‌وه، وه‌ڵام مه‌ده‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌تزانی ئه‌وه و ته‌له‌فۆنت هه‌ڵگرت با یه‌ک جار ئه‌و قسه بکه‌ت، که زانیت ئه‌وه ته‌له‌فۆن دابخه‌وه، هه‌موو ئه‌م گرانی و ئه‌سته‌میانه‌ش بۆ مێردت باس بکه هه‌تا بزانێ کارێکی هه‌ڵه‌ی کردووه که به‌نیوه‌چڵی ئه‌و کێشه‌یه‌ی هه‌ڵواسیوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.