به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت كه‌كاتی خۆی ته‌ڵاقت به‌ده‌مدا هاتووه ئیستا بیرت نایه چیت ووتوه و چۆن چاكراوه‌ته‌وه، باشتر وایه هه‌ر وازی لێ بێنیت و باسی لێوه نه‌كه‌یت، و ژیانی هاوسه‌ری خۆت درێژه پێ بده و ته‌وبه بكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵنیایت كه كاتی خۆی به‌درۆ یان فێڵ ئه‌و ته‌ڵاقانه‌ت چاك كردۆته‌وه و درۆت له‌گه‌ڵَ ئه‌و مامۆستایانه كردووه كه ته‌ڵاقه‌كه‌یان بۆ چاككردویته‌ته‌وه ئه‌وه پێویسته سه‌ر له‌نوێ قسه له‌سه‌ر ته‌ڵاقه‌كان و شێواز و حوكمی چاكردنه‌وه‌ی بكرێته‌وه، جا خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ریش بیرت نایه‌ته‌وه یان دڵنیا نیت هه‌ر وازی لێ بێنه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.