به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چۆنێتی دابه‌شکردنی ماڵی میرات له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌کی(بۆ پیاو دوو به‌ش و بۆ ئافره‌ت به‌شێک) دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر که‌وتنه دابه‌شکردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دابه‌ش نه‌کرێ و وه‌کو موڵکێ بۆ هه‌مووتان بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و سوود و قازانجه‌ی مانگانه هه‌یه‌تی ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دابه‌ش ده‌بێ، جگه له ئێوه دایکتان و داپیر و باپیر(له باوکه‌وه) یان پور(خوشكی باب) و برای باب(مام) ئه‌گه‌ر باپیر نه‌ما بوو.. هه‌موو ئه‌مانه‌ش مافیان ده‌بێت له‌و ماڵه.. باشتر وایه به ڕوونی و درێژی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت له باوکته‌وه بۆمان بنووسی بۆ ئه‌وه‌ی مافی که‌سیان نه‌فه‌وتێ و بۆ هه‌ر یه‌که‌یان به‌شی خۆی بۆ دیاری بکه‌ین.. بۆ نمونه: دایک هه‌شت یه‌کی به‌ر ده‌که‌وێ، باب و دایکی باوکت شه‌شیه‌ک و ..تاد. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام