به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: شێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره و شتانه‌ی كه به‌میراتی بۆتان جێماوه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت كه له پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابتدا هاتووه ئه‌وه كه‌س هیچی لێ نابات و هه‌مووی به‌سه‌ر هه‌موو خوشك و براكانتدا دابه‌ش ده‌كرێت ژنیان هێنا بێت یان شوویان كردبێت كێشه‌ی نییه. بۆ شێوازی دابه‌شکردنه‌که‌ش هه‌ر برایه‌ك حیسابی دوو خوشكی بۆ ده‌كرێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێوه چوار برا و چوار خوشك بن، ئێوه وه‌كو براكان حیسابی هه‌شت خوشكتان بۆ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ چوارخوشكه‌كه‌یشتان ده‌بنه دوازده خوشك، و بڕی پاره‌كه به‌سه‌ر دوازده پشكدا دابه‌ش ده‌كرێت ، و پاشان هه‌ر برایه‌ك دوو پشكی ئه‌و پاره‌یه ده‌بات و هه‌ر خوشكێكیش یه‌ك پشك، واته هه‌ر برایه‌ك دوو هێنده‌ی خوشكه‌كه‌ی ده‌بات. وه ئه‌گه‌ر سێ برا و پێنج خوشك بن ئه‌و كاته سێ براكه حیسابی شه‌ش خوشكیان بۆ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ پێنج خوشكیش ده‌بنه یازده كه‌س وپاره‌كه به‌سه‌ر یازده پشكدا دابه‌ش ده‌بێت، و هه‌ر برایه‌ك دوو پشكی ئه‌و پاره‌یه ده‌بات و هه‌ر خوشكێكیش یه‌ك پشك. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.