به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر که‌سێک مرد و ته‌نها کچێکی له پاش بمێنێت و که‌سی تر نه‌بێت به‌شداری میراتی بکات ئه‌وا هه‌موو میراته‌که‌ی به‌رده‌که‌وێت، نیوه‌ی وه‌کو میرات و نیوه‌که‌ی تری وه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی میراتگری تری نییه. بزانه میراتگر له نێرینه(١٥) که‌سن و له مێینه‌ش(١٠) که‌س، له‌وانه‌ش وه‌کو ژنه‌که‌ی و باوک و دایکی(مردووه‌که) و برا و خوشک...تاد. ئه‌گه‌ر هیچ کام له‌و(٢٥) که‌سه‌ی نه‌بوو مردووه‌که ته‌نها ئه‌و کچه نه‌بێت، ئه‌و کاته ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و.. باشتر وایه له باسی میراتدا بگێڕدرێته‌وه بۆ دادگایه‌کی شه‌رعی و که‌سانی شاره‌زا، بۆ ئه‌وه‌ی مافی که‌سی تێدا نه‌فه‌وتێت و هه‌موو لایه‌ک له میراتگران مافی خۆیان وه‌ربگرن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.