به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی بیستووته ڕاسته و فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش ناوێکی(العدل)ه و له فه‌رمووده‌ی قودسیش هاتووه که زوڵمی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردووه، هه‌ربۆیه سزای زاڵمانیشی له دۆزه‌خدا ئاماده کردووه، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) هه‌روه‌کو جارێکی به که‌سێکی فه‌رموو: ئه‌ی وه‌یل بۆت! ئه‌گه‌ر من دادپه‌روه‌ر نه‌بم کێ دادپه‌روه‌ره!!؟ ئه‌و پیاوه له هۆزی به‌نی ته‌میم بوو، به(ذوالخويصرة) ناسرا بوو، به پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) وت کاتێک غه‌نیمه‌تی دابه‌ش ده‌کرد: دادپه‌روه‌ر به!، ئه‌ویش فه‌رمووی"وَيْلَكَ ، وَمَنْ يَعْدِلُ إِذَا لَمْ أَعْدِلْ ، قَدْ خِبْتَ وَخَسِرْتَ إِنْ لَمْ أَعْدِلْ... " ئه‌و پیاوه هه‌ر ئه‌وه‌بوو خه‌واریجی لێ په‌یدا بوو، ئه‌وانه‌ی موسوڵمانیان کافر ده‌کرد له‌سه‌ر جه‌هلی خۆیان.. سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی میراتی باپیرێک، منداڵه‌کانی خۆی شایسته‌ین وه‌ک له کوڕه‌زاکانی، له‌به‌رئه‌وه‌یه میراته‌که‌ی ته‌نها بۆ کوڕ و کچه‌کانی خۆی ده‌بن ئه‌وانه‌یان هه‌تا پێش مردنی له ژیاندابوون، چونکه مردوو میراتی ناکه‌وێ و ئایه‌ته‌کانی میرات که زۆر به‌ڕوونی هه‌مووی باس کردووه باسی به‌شی مردووی تێدا نییه کاتێک له پێشی خاوه‌ن میراته‌که مردووه. به‌ڵام کوڕه‌زاکان له‌و باوکه مردووه به دوو ڕێگه ده‌توانن به‌شیان هه‌بێ له میراتی باپیریان: 1. ئه‌گه‌ر به باپیره‌که وترابێ له وه‌سێتیدا(ئه‌گه‌ر پاره و موڵکی زۆر بن) یان بۆ خۆی لێی بزانێ و له وه‌سێتیدا شتێکیان بۆ ببڕێته‌وه. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تیكُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ[ البقرة:180] واته: وه‌سیه‌ت بۆ باب و دایك و خزمان پێویسته، له سه‌رتان نووسراوه هه‌ركه كه‌سێكتان كه‌وته سه‌ره‌مه‌رگ و ماڵ و دارایه‌كی له پاش به‌جێما، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ند وه‌سیه‌ت بكا كه باوك و دایك و خزمانی، هه‌ركه‌سه به‌شی خۆی پێبگا، تاببێته مایه‌ی خۆشه‌ویستیی و دڵخۆشكردنیان ، خه‌ڵكانی خواناس وپارێزكار هه‌قه ئه‌م كاره بكه‌ن..(له ته‌فسیری ڕامان)ه‌وه. 2. ئه‌گه‌ر کوڕه‌زاکان له‌و باوکه مردووه له کاتی دابه‌شکردنی میراته‌که به ویستی مامه‌کان و پووره‌کانی له‌و باپیره به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له به‌شێکی خۆیان ببورن و بیانده‌نێ. هه‌روه‌کو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تیوَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُمْ مِنْهُ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا[النساء:8] واته: له‌کاتی دابه‌شکردنی میراتی مردوودا، ئه‌گه‌ر خزمانی بێ به‌ش له میرات، یان منداڵی هه‌تیوی بێ باوك، یان که‌سانی هه‌ژارو که‌م ده‌ست ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراته به‌شێکیان بده‌نێ و به ڕوویه‌کی خۆشه‌وه بیاندوێنن و به‌ڕێیان بکه‌ن. هه‌ندێك له زانایان به‌جێهێنانی ئه‌م فرمانه به واجب داده‌نێن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر میراته‌که زۆر بێت، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان ده‌ڵێن واجب نیه، به‌ڵام ئه‌مه هاندانێکه بۆ ئه‌نجامدانی، واته: چاك وایه..(ته‌فسیری گوڵشه‌ن). هه‌رچیش له بۆچوونی زانایان هاتبێت له‌باره‌ی میراته‌وه، هه‌ڵقوڵاوی ئایه‌ته‌کانی میرات و فه‌رمووده‌کانه، ئه‌گینا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه، کاتێکیش ده‌قێکی قورئانی یان فه‌رمووده‌یی باسێک به ته‌واوی ڕوون بکاته‌وه، ئیتر زانایان بۆیان نییه لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌ی جیاوازی بۆ بکه‌ن هه‌روه‌کو یاسایه‌کی فیقهیمان هه‌یه ده‌فه‌رموێ(لا إجتهاد مع النص). واته له‌گه‌ڵ ده‌قێکی خواییدا لێکدانه‌وه و بۆچوونی تر قه‌بووڵ نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.