به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له قورئانی پیرۆزدا باس له میرات ده‌که‌ن به دروستی بیخوێنیینه‌وه و بیری لێبکه‌ینه‌وه ده‌بینین شتێکی زۆر گرنگمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ویش خوای په‌روه‌ردگار خۆی هه‌ڵساوه به‌دابه‌ش کردنی میرات له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م بابه‌ته و گرنگییه‌که‌ی ، خوای په‌روه‌ردگار بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) به‌جێی نه‌هێشتوه که شیکردنه‌وه‌ی پێبدات و زیاتر ڕوونی بکاته‌وه وه‌ک: نوێژ و ڕۆژی و حه‌ج.. بۆنمونه خوای په‌روه‌ردگار که داوای نوێژکردنمان لێده‌کات ده‌فه‌رمێت وأقيموا الصلاة هه‌ڵسن به‌ئه‌نجامدانی نوێژ به‌ڵام چۆنییه‌تیه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و چوار ئایه‌ته بده‌ین له قورئانی پیرۆزدا خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت يوصيكم الله في أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين فإن كن نسا‌ء فوق اثنتين فلهن ثلثا ما ترك وإن كانت واحدة فلها النصف ولأبويه لكل واحد منهما السدس مما ترك إن كان له ولد. فإن لم يكن له ولد وورثه أبواه فلأمه الثلث فإن كان له إخوة فلأمه السدس من بعد وصية يوصي بها أو دين آباؤكم وأبناؤكم لا تدرون أيهم أقرب لكم نفعا فريضة من الله إن الله كان عليما حكيما[النساء: ١١]. واته: وه‌سیه‌تتان بۆ ئه‌كا و پێتان رائه‌گه‌یه‌نێ كه ده‌بێ له میراتاندا دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه، بده‌نه نێرینه، خۆئه‌گه‌ر ئافره‌ته میراتگره‌كان دوان بوون، یان زیاتر دووبه‌ش له‌سێبه‌شی میراته‌كه ده‌به‌ن ، خۆئه‌ر مێینه‌كه ته‌نها كچێك بوو، نیوه‌ی میراته‌كه بۆئه‌وه ، شه‌شیه‌كیش ده‌درێ به هه‌ریه‌كه له‌باوك و دایكی مردووه‌كه ، له‌و میراته‌ی به‌جێی هێشتووه، به مه‌رجێ مردووه‌كه مناڵی له‌پاش به‌جێمابێ، ئیتر چ نێرینه بێت، چ مێینه ، ئینجا ئه‌گه‌ر هیچ منداڵی نه‌بوو و ده‌بوو باوك و دایكی میراته‌كه‌ی بگرن ، سێیه‌كی بۆدایكی ده‌بێت ، ئینجا هه‌روه‌ك باوك و دایكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر چه‌ند برایه‌كیشی هه‌بوو، دووان، یان زیاتر، ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا دایك شه‌شیه‌كی پێده‌درێ و، ئه‌وی تریشی ده‌مێنێته‌وه بۆ باوكه‌كه، چونكه ئازووقه و نه‌فه‌قه و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژنان له‌سه‌ر پیاوانن ، مافی میراتبه‌ره‌كان دوای دانه‌وه‌ی قه‌رزوقۆڵه و پێكهێنانی وه‌سیه‌تی مردووه‌كه ده‌درێ ، ئێوه نازانن له باوانتان و نه‌وه و كوڕه‌كانتان كامیان سوودی زیاتره بۆتان ، كه‌وابوو شوێنی یاسای جاهیلییه‌ت و نه‌فامیی مه‌كه‌ون: كه به‌شی منداڵ و ژنانیان نه‌ئه‌دا، بڕیارێكه خوا خۆی دیاری كردووه بۆتان، نابێ هیچ كه‌سێ ده‌ستكاریی بكات ، كه‌وا بوو ئێوه‌یش ئابه‌و شێوه‌یه میراته‌كه دابه‌ش بكه‌ن ، بێگومان خوا هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی چاكه بۆ میراتبه‌ره‌كان ، و كاربه‌جێشه، هیچ كارێكی بێ هووده نییه خوای په‌روه‌ردگار دابه‌شکردنی میراتی بڕیوه‌ته‌وه و مه‌جالی که‌سی تیا نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ده‌ستکاریکردنی، له‌به‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته چونکه سه‌روه‌ت و سامان له‌لایان مرۆڤه‌کان شتێکی شیرینه و خۆشه‌ویسته زۆرکه‌س بێئه‌مری خودا ده‌کات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی به‌داخه‌وه، بۆیه خودای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت :وتحبون المال حبا جما[الفجر: ٢٠]. واته:وه دارایشتان خۆش ده‌وێ به خۆشو‌یستنێكی زۆر، به‌جۆرێ ئابڕووی خۆتانی له‌سه‌ر داده‌نێن وه‌هه‌روه‌ها له ئایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رمووێت:المال والبنون زينة الحياة الدنيا[الکهف: ٤٦]. واته: ماڵ و مناڵ زینه‌ت و جوانیی ژیانی دونیان، كه‌وابوو هه‌ق نییه كه‌سێكی پێ بخڵه‌تێ، زۆریی له که‌سی لاوازی بێده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن یان خوێنی بێتاوانی له‌پێناودا ده‌ڕێژن، مافی که‌سانێک زه‌وت ده‌که‌ن و ده‌یخۆن که خودای په‌روه‌ردگار بۆخۆی ئه‌م میراته‌ی بڕیوه‌ته‌وه بۆ که‌سانێك. به‌داخه‌وه که‌سانێک یاری به‌و یاساییه‌ی خوا ده‌که‌ن واده‌زانن بۆیان هه‌یه ده‌ستکاری بکرێت و ده‌ستکاری بکه‌ن، لێره‌وه ده‌بێت ئێمه ئه‌گه‌ر خۆمان به موسوڵمان ده‌زانیین و خۆمان به ئۆممه‌تی محمد(صلى الله عليه وسلم) قه‌بووڵه ده‌بێت بزانین میرات یه‌کێکه له سنوره‌کانی خودای گه‌وره و میهره‌بان نابێت بیبه‌زێنین، زۆر ترسناکه، هه‌رکاتێک ئه‌م سنوره‌مان به‌زاند و تێپه‌ڕمان کرد ئه‌وه له دونیادا ده‌که‌وینه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و دڵ له‌یه‌ک ترازان پێش دوا ڕۆژ و قیامه‌ت ، چونکه ئه‌وانه‌ی زۆریان لێده‌کرێت و میراتیان لێ داگیر ده‌کرێت یان به‌شیان ده‌خورێت تا له دونیا ماون چاویان له به‌شه میراتی خۆیانه و خۆیان به مه‌زڵوم ده‌زانن و حه‌قی خۆیانه هه‌میشه ڕق و قینه له دڵیانه‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی زه‌وتی میراته‌کانیان کردوون یان لێیان خواردوون ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ئازاره‌کانی خوای په‌روه‌ردگار بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سانه له دونیا پێش دواڕۆژ . وه له دواڕۆژا با چاوه‌ڕوانی ناڕه‌حه‌تی گه‌وره بکه‌ن، ئه‌م دونیایه کۆتایی دێت بۆیه خوای په‌روه‌ردگار له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و چوار ئایه‌ته‌ی میراتدا ده‌فه‌رمووێت تلك حدود الله ومن يطع الله ورسوله يدخله جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها وذلك الفوز العظيم * ومن يعص الله ورسوله ويتعد حدوده يدخله نارا خالدا فيها وله عذاب مهين[النساء:١٣ و١٤]. واته:ئه‌مه یاسای میراته -بۆتان باسكرا- سنووره‌كانی خوان، ده‌بێ ئێوه‌ش به‌باشی ئاگاتان لێیان بێ و هه‌ركه‌سێك به‌رفه‌رمانی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی بكا و گوێرایه‌ڵیان بێت ، خوا ده‌یخاته ناو چه‌ند باخ و باخاتێكه‌وه، كه ئاو‌و ڕووبار به به‌ریاندا ده‌چێت و به هه‌تا هه‌تایش تێیایاندا ئه‌مێننه‌وه ، ئه‌وه‌شه سه‌ركه‌وتن و به‌ختیاریی گه‌وره و مه‌زن، و هه‌ر كه‌سێكیش له فه‌رمانی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ده‌رچێ و، به‌گوێیان نه‌كات و سنووری خواش ببه‌زێنێ ، ئه‌یخاته ناو ئاگرێكه‌وه، به هه‌میشه‌یش تێیدا ئه‌مێنێته‌وه و سزایه‌كی ڕیسواكه‌ریشی بۆ هه‌یه. كه‌وابوو هه‌رگیز سپارده و وه‌سیه‌ته‌كانی خوا مه‌شكێنن، فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌ڵێت: "ژن و پیاوی وا هه‌یه، حه‌فتا ساڵ خوا په‌رستیی ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌و ئاخرو ئۆخره‌وه ده‌كه‌ونه وه‌سیه‌تكردن و، سته‌م و ناهه‌قیی له‌م و له‌و ده‌كه‌ن، جا به‌وبۆنه‌وه ده‌چنه نێو ئاگره‌وه". تورموزیی گێڕایه‌تیه‌وه . ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان پێش ئه‌وه‌ی بمرێت وه‌سیه‌ت بکات و له‌میراتگره‌کان که‌سانێک بێبه‌ش بکات ، نه‌وه‌ک که‌سانێک به‌شێک بووبن له میراتگران و خۆیان بڕیاری ده‌ستکاری کردنیان دابێت ، بۆیه ده‌بێت مامه‌کانتان ئاگادار بکه‌نه‌وه له‌م تاوانه گه‌وره‌یه و مافه‌کانتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه نه‌بادا ڕۆژێک بێت که دواڕۆژه و هیچیان بۆ ناکرێت و هیچیان له ده‌ست نه‌ماوه و ئینجا خودا داوای مافی ئێوه‌یان لێده‌کات.. وه‌ده‌بێت ته‌وبه له‌تاوانی ده‌ستکاری یاسای خواشدا بکه‌ن چوونکه ئه‌مانه هه‌رتاوانێک نیه ئه‌نجامیان دابێت. وه دایکتان ته‌نها به گه‌رده‌ن ئازایی ئێوه‌وه کۆتایی نایه‌ت ده‌بێت ته‌وبه له‌م تاوانه بکات که به‌ژدار بووه له‌م مامه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر به‌زۆری پێیان نه‌کردبێت . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.